22/04/2021
278 جار خوێنراوەتەوە
عه‌بدولستار مه‌جید: كاری میدیا له سایه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی ئه‌منیی، ڕۆژ به ڕۆژ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه
په‌یام
سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان، عه‌بدولستار مه‌جید به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 123 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردیدا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و چه‌ند په‌یامێك ئاڕاسته ده‌كات.
عه‌بدولستار مه‌جید پاش پیرۆزبایی كردن له ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و پێشكه‌وتنی بواری ڕۆژنامه‌وانیی به زۆری ژماره‌ی كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه و گۆڤار نیه كه به‌شێكی زۆریان هیچ كه‌س نازانێت سه‌رچاوه‌ی داهاتیان له كوێیه و بودجه‌ی مانگانه‌یان چه‌نده و زۆرێك له‌وانه كاری سه‌ره‌كیان به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وشت و فیكری گه‌نجان و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانی خێزانه و له‌و بواره‌شدا ئه‌و میدیا ناشیرینانه دیار و ئاشكران!
ئاشكراشی ده‌كات كاری میدیا و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و ڕۆژنامه‌نووسان له سایه‌ی عه‌قڵیه‌تێكی ئه‌منیی كه ده‌یه‌وێت كۆی كۆمه‌ڵگه كۆنترۆڵ بكات، ڕۆژ به ڕۆژ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدایه و هه‌ر ده‌نگ و ئیراده‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه و دژه گه‌نده‌ڵیی و قۆرخكاریی به مه‌ترسیی بۆسه‌ر بوون و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌زانێت، جیاوازیی له‌نێوان ڕۆژنامه‌نووساندا ده‌كات و به عه‌قڵیه‌تێكی حزبییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و له ده‌ستگه‌یشتنیان به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و زانیاریی، به‌ربه‌ست و كۆسپیان بۆ دروست ده‌كان پێچه‌وانه‌ی كه‌ناڵ و میدیاكانی سه‌ربه‌خۆیان!
وتیشی: ڕێزگرتن له ڕۆژنامه‌نووسان و پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیی و ده‌سته‌به‌ری مه‌ودای ئازادیی بۆ میدیا و میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نووسان به به‌یاننامه و دروشمبازی ده‌سه‌ڵاتداران نایه‌ته‌دی، پێویست بوو له‌م ڕۆژه‌دا ڕۆژنامه‌نووسانی سزادراوی بادینان بڕیاری لێخۆشبوو‌ن و ئازادبوونیان بۆ ده‌ربچوایه كه ئه‌وه یادكردنه‌وه‌ی حه‌قیقی ئه‌م یاده‌یه و ئه‌وه ده‌ست و دیاری گونجاوی ده‌سه‌ڵات بوو بۆ ڕۆژنامه‌نووسان نه‌ك به‌یاننامه.
له خاڵێكی دیكه‌دا ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه كه میدیای سێبه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتداران بۆ په‌لاماردانی ڕكه‌به‌ره‌كانی خۆیان دروستیان كردووه، سه‌دان په‌یجی دابه‌سته‌ی ناو سۆشیال میدیا كه كاریان ته‌نها جنیودان و ناشیرینكردنی هه‌موو ئینسانه ناڕازیی و جوانه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه، خه‌ریكه ناو و ناوبانگی ڕۆژنامه‌نووسان له‌كه‌دار و ناونیشانی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیش ناشیرین ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانییه‌وه نیه و هه‌ركه‌س و لایه‌نێكی له‌پشت بێت له لاوازیی و بوده‌ڵه‌یی خۆیدا په‌نای بۆ ده‌بات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای پشتگیریی و پشتیوانیی له داوای ڕۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕه‌خساندنی ئازادی كار و سه‌لامه‌تیی ژیانیان، داواده‌كه‌ین ئاوڕ له ژیان و گوزه‌رانیان بدرێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە