22/04/2021
163 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ندامێكی په‌ڕله‌مان: پێویسته كۆمپانیاكان هه‌لی كار بۆ ده‌ستی كاری ناوخۆیی ته‌رخان بكه‌ن
په‌یام
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نیوه‌ی هه‌لی كاری كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستی كاری نێوخۆیی ته‌رخان بكرێت، ده‌رفه‌تی كار بۆ ته‌واوی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو ده‌ڕه‌خسێندرێت.
ڕووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: " له هه‌رێمی كودستان 34 هه‌زار كۆمپانیا هه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه ته‌نها له‌سه‌دا 50ی ده‌ستی كار و كرێكاری خۆماڵی دابمه‌زرێنن، هه‌لی كار بۆ ته‌واوی ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌ڕه‌خسێنرێت".
ڕۆژی ڕابردووش، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان، ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی بێكاریی له هه‌رێمی كوردستان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه بێت كه وه‌زاره‌تی پلاناندانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، ڕێژه‌ی بێكاری له‌سه‌دا نۆیه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە