پێش 3 هەفتە 565 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا نەخشەڕێگای هەڵگرتنی سزاکانی پێشکەشی ئێران کرد


لە درێژەی دانوستانەکانی ڤییەنا، ئەمریکا نەخشەڕێگای تایبەت بە هەڵگرتنی سزاکانی پێشکەشی ئێران کرد.

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و ناوەڕۆکی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا-ی خستەڕوو رایگه‌یاند، لە دانوستانەکاندا بەرپرسانی واشنتۆن، نەخشەڕێگایەکیان پێشکەشی ئێران کردووە و تیایدا ئەو سزایانە خراونەتەڕوو کە ئەگەر حکوومەتی تاران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، لەسەری هەڵدەگیردرێن.

دەربارەی نەخشەڕێگاکە و ئەو سزایانەی هەڵدەگیردرێن، بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هیچ وردەکارییەکی نەخستەڕوو، بەڵام ئەوەی ئاشکرا کرد کە نەخشەڕێگاکە لەڕێی وڵاتانی نێوەندگیرەوە پێشکەشی ئێران کراوە و لەژێر سێ ناونیشاندا باس لە هەڵگرتنی سزاکان کراوە.

بەم پێیەش ئەمریکا، بەندەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران-ی لەژێر سێ ناونیشاندا کۆکردوەتەوە کە بریتین لە "ئەو سزایانەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی هەڵدەگیرێن"، "ئەو سزایانەی پەیوەندییان بە رێککەوتنەوە نییە و بەردەوام دەبن" و "ئەو سزایانەی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی گفتوگۆ لەسەر هەڵگرتن یان مانەوەیان دەکرێت".

بەرپرسەکەی ئەمریکا، باسی لەوە کرد کە لەنێو بەندەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی سزاکان بەندی سێیەم قورسترین بەندە، چونکە زۆرێک لەو سزایانەی لە قۆناغی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ خراونەتە سەر ئێران دەچنە خانەی ئەم بەندەوە و مشتومڕی ئەوەیان لەسەرە کە ئایا دەچنە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی یان نا. بۆ نموونە لە سەردەمی ترەمپ-دا هەندێک سزا لەژێر ناونیشانی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" بەسەر ئێران-دا سەپێندراون. ئەم جۆرە بابەتانەش تا ئێستا مشتومڕ لەسەریان بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە لەنێوان ئێران کە داوای هەڵگرتنی تەواوی ئەو سزایانەی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا بەسەریدا سەپێندراون، دەکات و ئەو خاڵەی ئەمریکا پێی گەیشتوە هێشتا جیاوازی هەیە. تیشکیشی خستە سەر ئەوەی کە وێڕای ئەو بەرەوپێشچوونە ئەرێنیانەی لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا هاتوونەتە ئارا هێشتا نەگەیشتونەتە خاڵێک کە ببێتە هۆی ئەنجامدانی گۆڕانکاری گرنگ.

بەرپرسەکەی ئەمریکا، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە تا کاتێک ئێران هەنگاوی کرداری تایبەت بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نەگرێتەبەر، ئەمریکا تەواوی سزاکانی لەسەر هەڵناگرێت، لەم روانگەیەشەوە چاوەڕێی هەنگاوێکی بنیاتنەرانە و ئەرێنی لە حکوومەتی تاران دەکەن.

رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥دا واژوو کرا کاردانەوەی توندی لایەنگرانی پارتی کۆماری ئەمریکا-ی لێکەوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی فایزه‌ر بۆ مناڵان به‌كارده‌هێنرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆككۆماری توركیا و میری قەتەر تاوتوێی پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسا دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، كۆشكی سپی باری نائاسایی له‌ 17 ویلایه‌تدا راگه‌یاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكه‌ مسوڵمانه‌كه‌ی شاره‌وانی له‌نده‌ن بۆ دووه‌مینجار پۆسته‌كه‌ی برده‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەریاى هندى.. موشه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌كه‌ی چین كه‌وته‌ خواره‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئیستۆنیا.. ئه‌مریكاو ناتۆ گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی له‌ سنووری ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی ئه‌وروپا: لەبارەى زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کاتێکى دیاریكراو نیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان تۆماركرا

سەرەتا