22/04/2021
261 جار خوێنراوەتەوە
روحانی: ئه‌مریكا ته‌واوی سزاكان له‌سه‌ر ئێران لابه‌رێت؛ ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی
په‌یام
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بگه‌ڕێته‌وه ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌واوی سزاكانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت.
حه‌سه‌ن رۆحانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆِی حكوومه‌ته‌كه‌ی وتی تاكه رێگه چاره‌ی چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێككه‌تنه ئه‌تۆمییه‌كه.
رۆحانی باسی له‌وه‌شكرد به سێ قۆناغ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی چالاك ده‌كرێته‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته ته‌واوی سزاكان هه‌ڵبگیرێن پاشان نیشاندانی نییه‌ت پاكی ده‌بێت و قۆناغی سێهه‌میش ده‌ستپێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت.
سه‌رۆككۆماری ئێران وتیشی ئاماده‌ن به ته‌واوی پابه‌ندی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە