22/04/2021
699 جار خوێنراوەتەوە
بایدن ستایشی بڕیاری دادگا بۆ سزادانی بكوژی جۆرج فلۆید ده‌كات
په‌یام
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ویلایه‌تی مینیسۆتا بۆ به‌تاوانبار ناساندنی بكوژی جۆرج فڵۆید، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كوژرانی فڵۆید، تاوانێكه كه به رۆژی رووناك ئه‌نجامدراوه. ئه‌م رووداوه په‌رده‌ی له‌سه‌ر چاوه‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ژادپه‌رستییه سیستماتیكییه‌دا لابرد كه له جیهاندا هه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كردووه كه بڕیاره‌كه‌ی دادگا، شتێكی گرنگ بووه
جۆ بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر كوژرانی جۆرج فڵۆید-دا تێده‌په‌ڕێت و كاتی ئه‌وه هاتووه كه كۆنگرێس ده‌رباره‌ی نه‌ژادپه‌رستی پۆلیس دژبه كه‌سانی ره‌شپێست هه‌نگاوبنێت.
له 25ی ئایاری 2020، جۆرج فڵۆیدی ته‌مه‌ن 46 ساڵ كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ره‌شپێست بوو له میانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا و ئه‌مه‌ش شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا دروستكرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە