پێش 3 هەفتە 191 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان.. له‌ ڕێی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه‌ بۆ په‌ڕله‌مان داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا ده‌كرێت


له‌ ژێر فشاری خۆپیشاندانه‌كانی دژ به‌و بێڕێزییانه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر) كرا، حكومه‌تی پاكستان له‌ ڕێی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه‌ بۆ په‌ڕله‌مان داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مانی پاكستاندا پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت خوێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا داوا ده‌كات په‌ڕله‌مان گفتوگۆی ده‌ركردنی باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ پاكستان بكات و وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نساش له‌ مه‌ترسی بێڕێزییه‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان داوای كردووه‌ به‌ر له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گفتوگۆی بابه‌ته‌كه‌ پێك بهێنرێت و حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیش له‌وباره‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێك.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ (بزووتنه‌وه‌ی له‌ببه‌یكه‌ یا پاكستان) له‌ دۆسیه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێره‌كان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر) خۆپیشاندانه‌كانی دژ به‌ فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه‌.

له‌وباره‌وه‌، وه‌زیری ناوخۆی پاكستان ڕایگه‌یاند: دوای دانوستانێكی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یه‌ك به‌ په‌ڕله‌مان بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا ڕێك كه‌وتین.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌، فه‌ڕه‌نسا داوای له‌ هاووڵاتیانی كرد له‌م دۆخه‌دا پاكستان جێبهێڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی فایزه‌ر بۆ مناڵان به‌كارده‌هێنرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆككۆماری توركیا و میری قەتەر تاوتوێی پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسا دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، كۆشكی سپی باری نائاسایی له‌ 17 ویلایه‌تدا راگه‌یاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكه‌ مسوڵمانه‌كه‌ی شاره‌وانی له‌نده‌ن بۆ دووه‌مینجار پۆسته‌كه‌ی برده‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەریاى هندى.. موشه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌كه‌ی چین كه‌وته‌ خواره‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئیستۆنیا.. ئه‌مریكاو ناتۆ گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی له‌ سنووری ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی ئه‌وروپا: لەبارەى زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کاتێکى دیاریكراو نیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان تۆماركرا

سەرەتا