21/04/2021
251 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا به به‌شداری بایدن و پوتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سه‌رۆكی ڕووسیا بانگهێشتی هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی بۆ به‌شداریی له لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا به ئه‌رێنی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی كرملینه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه (ڤلادیمێر پۆتین)ی سه‌رۆك له ڕێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه به‌شداریی له لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا ده‌كات كه بڕیاره ڕۆژی22ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
هه‌ر له‌وباره‌وه، (دیمیتری پێسكۆڤ) وته‌بێژی كۆشكی كرملین، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (ڕیا)ی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: پۆتین پلانی نییه له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ بایدن، یان كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌دا ئه‌نجام بدات.
ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا 40 سه‌رۆكی وڵاتانی جیهانی بۆ به‌شداریی له لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وا كرد كه بڕیاره ڕۆژانی 22و23ی ئه‌م مانگه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین به‌ڕێوه‌بچێت، بانگهێشت كردبوو.
له‌نێو سه‌ركرده و سه‌رۆكه بانگهێشتكراوه‌كاندا، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی توركیا، سه‌رۆكی چین، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی رووسیا هه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە