پێش 3 هەفتە 383 جار خوێنراوەتەوە

چاد.. دوای كوشتنی سه‌رۆكی وڵات؛ كوڕه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست

 

په‌یام

دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رچوونه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌رۆكی چاد له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به‌ یاخیبووه‌كان كوژرا.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕمیی سوپای وڵاتی چاد هه‌واڵی كوژرانی (ئیدریس دیبی ئیتنۆ) سه‌رۆكی وڵاتی له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ دژ به‌ هێز و گرووپه‌ یاخیبووه‌كانی ڕاگه‌یاند.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی سوپادا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ (ئیدریس دیبی)ی 68 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ باكووری چاد به‌سه‌ر كرده‌وه‌ بریندار بووه‌ و دواتر گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رۆكی كۆچكردووی چاد خۆی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ هێز و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان كردووه‌.

سوپای چاد ڕایشگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ربازی ڕاگوزه‌ر به‌ سه‌ركردایه‌تی (محه‌ممه‌د ئیدریس دیبی) كوڕی سه‌رۆك بۆ ماوه‌ی 18 مانگ وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

چاد وڵاتێكی ناكه‌ناراوی نێوه‌ڕاستی ئه‌فریقیایه‌، چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ ناوچه‌ی (زیكی) هه‌رێمی (كانم)ی باكوور شه‌ڕ له‌نێوان سوپا و گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان به‌رده‌وامه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌دان كه‌س كوژراون.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ كوژرانی (ئیدریس دیبی) سه‌رۆكی چاد له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌واڵی ده‌رچوونی ناوبراوی بۆ خولی شه‌شه‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 11ی ئه‌م مانگه‌، ڕاگه‌یاند.

بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە گومانیان هەیە سوپا خۆی کودەتای کردبێت و سەرۆکەکەیان کوشتبێت و دەڵێن "بۆچی دەبێت سەرۆکی وڵات بچێتە بەرەی پێشەوەی جەنگ و لەنێوان ئەو هەموو پاسەوان و سەربازانەدا، بکوژرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی فایزه‌ر بۆ مناڵان به‌كارده‌هێنرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆككۆماری توركیا و میری قەتەر تاوتوێی پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسا دەکەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، كۆشكی سپی باری نائاسایی له‌ 17 ویلایه‌تدا راگه‌یاند

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكه‌ مسوڵمانه‌كه‌ی شاره‌وانی له‌نده‌ن بۆ دووه‌مینجار پۆسته‌كه‌ی برده‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زەریاى هندى.. موشه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌كه‌ی چین كه‌وته‌ خواره‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئیستۆنیا.. ئه‌مریكاو ناتۆ گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی له‌ سنووری ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی ئه‌وروپا: لەبارەى زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کاتێکى دیاریكراو نیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان تۆماركرا

سەرەتا