20/04/2021
655 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێشوازی له وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو كرد
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مامۆستا ئیدریس سادق به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی سێی هه‌ولێری دادگه‌ری پێشوازییان له وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد كه پێكهاتبوون له مامۆستا ئه‌بوبه‌كر سلێمان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك له كارگێڕانی مه‌ڵبه‌ند.
له دانیشتنێكی برایانه‌دا وه‌فدی میوان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاسته‌ی مامۆستا ئیدریس كرد به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی نوێ ی مه‌ڵبه‌ند و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست و خۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری.
لای خۆیه‌وه مامۆستا ئیدریس سوپاسی كردن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌رك و ڕۆڵی ئیسلامیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا قورس تربووه و پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به ڕه‌سه‌نی خۆی بمێنێته‌وه و دین و ژینی خه‌ڵك پارێزراو بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە