20/04/2021
262 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ: بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانمان له ئه‌فغانستان نایابه
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بڕیاری حكوومه‌ته‌كه‌ی جۆ بایدن-ی بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به نایاب و باش ناو برد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌نگاوه‌كه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی جۆ بایدن-ی به زۆر ئه‌رێنیی ناوبرد.
تره‌مپ ده‌ڵێت كشانه‌وه له ئه‌فغانستان كارێكی نایاب و ئه‌رێنییه، ده‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی نزیك له به‌رواری یه‌كی ئایار به‌جێبگه‌یه‌نین.
له‌و رێككه‌وتنه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، له شوباتی 2020دا، له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئه‌نجامیدا، به‌ڵێنی دابوو له به‌رامبه‌ر هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا تا یه‌كی ئایار سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە