20/04/2021
278 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی لافاوه‌وه له ئیندۆنیسیا 181 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌هۆی لافاو و رۆچوونی زه‌وییه‌وه له ئیندۆنێزی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشته 181 كه‌س.
جۆزیف نای سۆی جێگری فه‌رمانڕه‌وانی ویلایه‌تی نوسا ته‌نگگارای ڕۆژهه‌ڵات، به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له ئاكامی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی ئه‌م دواییه، ژماره‌یه‌ك ته‌رمی دیكه‌یشیان دۆزیوونه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیندۆنیزیا وتیشی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 181 كه‌س و 48 كه‌سیش هێشتا بێسه‌روشوێنن.
ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی كه له پێنجی نیسانه‌وه هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی فلۆرێسی رۆژهه‌ڵات، له‌مباگا و ئالۆری له ئیندۆنیزیا گرتووه‌ته‌وه لافاو و رۆچوونی زه‌وی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌هۆیه‌وه ئه‌و قوربانیانه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە