19/04/2021 405 جار خوێنراوەتەوە

فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد

په‌یام

سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران كۆچی دوایی جەنەڕاڵێكی سوپاكەی بە ناوی محەممەد حسێن زادە حیجازی جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ڕاگەیاند، كە سەرپەرشتیی كردە دەرەكییەكانی ئەو سوپایەی دەكرد، دوای تیرۆركرانی قاسم سلێمانیش بوو بە جێگری ئیسماعیل قائانی.

حیجازی هاوكاریی بەڕێوەبردنی هێزە زانیاری كۆكەرەوەكان بوو كە لە نێوان عێراق و لوبنان و سووریادا لە جموجوڵدا بووە، هەروەك لە نیسانی ساڵی ڕابردوودا بەرپرسیارێتی هێزێكی سوپای پاسدارانی لە لوبنان كردووە و بەپێی هەواڵی كەناڵە ئێرانیەكان ئەو هێزە شەڕی لە دژی ڕێكخراوی داعش لە عێراق و سووریا كردووە.

لەلایەكی دیكەوە، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەبارەی جەنەڕاڵ حیجازی دەڵێت "عەمید محەممەد حیجازی وەك موجاهیدێك بۆ خزمەتی ئیسلام و شۆڕش ژیا و وەك بەرپرسێكی گەورە و كاریگەر خزمەتێكی زۆری لە شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا كرد و لە ئەركەكەیدا زۆر سەركەوتوو و لێهاتوو بوون هەروەك سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكارەكەی كرد.

حیجازی ساڵی 1956 لە ئەسفەهان لەدایك بووە و دوای ساڵی 1979 پەیوەندی بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە كردووە، بۆ ماوەی دە ساڵ بەرپرسیارێتی سوپای پاسدارانی كردووە، لە ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانیشدا هاتووە: ناوبراو بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا