19/04/2021
585 جار خوێنراوەتەوە
چۆن تینویه‌تی كاتی رۆژووگرتن كه‌م ده‌كرێته‌وه؟
په‌یام
که‌مکردنه‌وه‌ی یان
نه‌هێشتنی تینوویه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زان
دا، یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی زۆر له هاوڵاتیان به دوای وه‌ڵامه‌که‌ی دا ده‌گه‌ڕین،
لێرەدا ئاماژە بە گرنگترین ئەو رێگایانە دەکەین کە لە رێگەیەوە تینوێتی کاتی رۆژوو
کەم دەکەینەوە.
چۆن تینوو نه‌بم
له کاتی رۆژوو گرتن :
١ ـ خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ، یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه؛ ئاوه‌که فێنک بێت
یان ئاساییه باشتره له ئاوی زۆر سارد.
۲ ـ خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه، به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی
بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه، وه‌کو ترۆزی، خه‌یار، شووتی، قه‌یسی، هه‌وڵ بده سێ بۆ
چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت.
۳ ـ دوور بکه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ
له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه.
٤ ـ هه‌وڵ بده خواردنی کوڵاو و بر‌ژاو
بخوێت و له خواردنی سورکراوه دوور که‌ویته‌وه.
٥ ـ زۆرتر سه‌وزه و میوه بخۆ، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم
وه‌ک مۆز، سندی، قه‌یسی، هه‌ڵوژه ڕێواس، شلیک.
٦ ـ خۆت به دوور بگره له خواردنی خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و
سوێر کراو.
۷ ـ هه‌وڵ بده چه‌رسی سوێر کراو نه‌خوێت، ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته
به کاڵی بێت و ڕۆژانه بڕه‌که‌ی له ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت.
۸ ـ پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت و دوا بخرێت،
خواردنی زه‌ڵاته له کاتی به‌ربانگ و
پارشێو زۆر به سووده.
۹ ـ دوور که‌وتنه‌وه له مانه‌وه له شوێنی گه‌رم بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس
بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌یانیان له
ترسی وشکبوونه‌وه.
۱۰ ـ که‌مکردنه‌وه‌ی
خواردنی شیرینی ( نه‌خواردنی باشتره ) رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه، ئه‌گه‌ر
شیرینیت خوارد؛ هه‌فته‌ی دوو جار و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ، له بری ئه‌وه مێوژ
و قه‌یسی وشک کراو بخۆ.
۱۱ ـ له جیاتی شه‌ره‌به‌تی ئاماده‌کراو و گیراوه، شه‌ربه‌تی
فرێش له ماڵه‌وه ئاماده بکه و بیخۆره‌وه.
دکتۆر کامه‌ران
ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە