18/04/2021
1162 جار خوێنراوەتەوە
له ناوچه‌یه‌كی باشووری سعودیه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌رزه باری
پەیام
له دیمه‌نێكی كه‌موێنه‌دا، شه‌پۆلێكی ته‌رزه ناوچه‌یه‌كی سعودیه‌ی گرته‌وه و زنجیره چیا و به‌رزاییه ڕه‌نگڕه‌شه گڕكانییه‌كانی سپی كرد.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی (ته‌قسولعه‌ڕه‌ب)ی سعودی، ناوچه‌یه‌كی جیاواز له باشووری سعودیه ڕووبه‌ڕووی گۆڕانێكی به‌هێزی كه‌شوهه‌وا بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه بڕێكی زۆر ته‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه.
له ناوچه‌ی (حه‌ڕڕه به‌نی ڕه‌شید) كه ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌ی (حائیل) و (مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره‌وه) ته‌رزه‌یه‌كی زۆر باریوه و زنجیره‌چیا ڕه‌نگڕه‌شه گڕكانییه‌كانی سپی پۆشیوه.
ئه‌و دیارده‌یه بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باشووری سعودیه به كه‌موێنه و مێژوویی داده‌نرێت، به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌وروبه‌ری خۆشیی لێ ده‌بینن و سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە