18/04/2021
277 جار خوێنراوەتەوە
سوریا.. ٢٦ى ٥ى ٢٠٢١ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكرا
پەیام
ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سوریا (په‌ڕله‌مان)، 26ی مانگی داهاتووی وه‌ك واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی دیاریكرد.
له‌وباره‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی سوریا (سانا) ڕایگه‌یاند: له سبه‌ینێ، دووشه‌ممه‌وه، ده‌رگای پالێوتن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك نیازی خۆپاڵاوتنی هه‌یه له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا داواكه‌ی ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای ده‌ستووریی بكات.
كۆتا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا له ساڵی 2014ـه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌دا 92ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
پێناچێت هیچ كه‌سێك، یان لانیكه‌م هیچ پاڵێوراوێكی ڕاسته‌قینه ڕكابه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د بكات كه له دوای كۆچی دوایی باوكیه‌وه له نێوه‌ڕاستی ساڵی 2000 له‌و پۆسته‌دایه.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سوریا له‌كاتێكدایه هێشتا قه‌یرانی سیاسی و سه‌ربازی له‌و وڵاته به‌رده‌وامه و ته‌نها له‌سه‌دا 60ی خاكی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ژێر ده‌ستی ڕژێمدایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە