17/04/2021
353 جار خوێنراوەتەوە
زەریف: ئێران رێگه نادات بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌فغانستان بگێڕێته‌وه بۆ ساڵانی 90كان
پەیام
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ده‌ڵێت ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه رێگه ناده‌ن، بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ئه‌فغانستان بگێڕێته‌وه بۆ ساڵانی 90كان.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌ڕمی هه‌واڵی ئێرنا، له وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئۆنڵاین به به‌شداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، سوبراهمانیام جایشانكار و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌فغانستان، حه‌مدوڵڵا موهیب پێشكه‌شی كرد، زه‌ریف هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گفتوگۆكانی ئاشتیی له ئه‌فغانستان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته كرد.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد ناگونجێت ئه‌فغانستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1990 و، وتیشی ''ده‌زانین كه پلانی تاڵیبان سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیماراتی ئیسلامییه، به‌ڵام ئه‌و پلانه كرده‌یی نییه و رێككه‌وتنێكی گشیتیی نییه، بۆ ئه‌وه ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه رێگه ناده‌ن ئه‌فغانستان بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 90كان''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكای له ئه‌فغانستان به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنیی له قه‌ڵه‌مدا و، رایگه‌یاند: ''نابێت تاڵیبان ئه‌و هه‌له بۆ زیادكردنی توندوتیژی به‌كاربهێنێت و ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستاندا بگاته رێككه‌وتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە