17/04/2021
664 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. ٣١٩ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
پەیام
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٦ هه‌زار و ٣٢٧ كه‌س.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢١ هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆماركراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٦٦ هه‌زار و ٣٢٧ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٢١٥ هه‌زار و ٤٤٥ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٦٩٤ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٧٧٢ هه‌زار و ٦٨٨ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به تێكڕایی ١٤ ملیۆن و ٢٧٧ هه‌زار و ٧٨٢ پشكنین ئه‌نجام دراون.
سیما سادات لاری ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ٣٧٦ هەزار و ٦٨٤ کەس یەکەم ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ١٢١ هەزار و ٨٠٣ کەسیش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە، بەمشێوەیە ٤٩٨ هەزار و ٤٨٧ کەس ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان وەرگرتووە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە