17/04/2021 1015 جار خوێنراوەتەوە

پەرلەمانتارێک: 61 هەزار پێشمەرگەو لیوا خانەنشینکراون و دۆسیەیان لای وەزارەتی پێشمەرگە نییە

پەیام

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نووسینێکدا لە فەیسبووکى خۆى رایگەیاند: لە کابینەکانی پێشوی حکومەتی هەرێمدا بە فەرمانێک (61) هەزار کەس، لە پێشمەرگەوە بۆ لیوا خانەنشینکراون و موچە و دۆسیەیان لاى وەزارەتى پێشمەرگە نیە، لەسەر میلاکى وەزارەتى داراین و لەوێش موچە وەردەگرن، بەوپێیەش ئێستا بە گشتى (170) هەزار خانەنشینى پێشمەرگە هەیە، سێ هەزار ئەفسەریش بەپێی یاسای ژمارە (38)ی ساڵی (2007) لە چاوەڕوانی خانەنشین بوندان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەى گومان دەکرا هێزەکانی (70) و (80)ی یەکێتی و پارتی ژمارەیان نزیکەی (80) هەزار کەس بێت، بەڵام دەرکەوت ژمارەکە (100) هەزار کەس زیاترە و بەردەوامیش خەڵکی نوێ دادەنرێت و ژمارەکە لە زیادبوندایە، خانەنشینى، کەمئەندام، شەهید و بودجەى تایبەت بە خۆیان هەیە، بەهۆى بێ متمانەیى و جیاوازى لە سیستمى کارکردن چاکسازى تێیاندا ئەستەم بووە.


ئەمەش دەقى نووسینەکەیە:-

بێ متمانەیی و بێ ئیرادەیی چاکسازی لە پێشمەرگەدا ئەستەم کردوە.
🔻٦١ هەزار کەس لە پێشمەرگەوە بۆ لیوا خانەنشین کراون بێ ئەوەى موچە و دۆسیەیان لاى وەزارەتى پێشمەرگە بێت.
🔻 ١٧٠.٠٠٠ سەد و حەفتا هەزار خانەنشینى پێشمەرگە هەیە، ٣٠٠٠  سێ هەزار ئەفسەر لە چاوەڕوانى خانەنشین بوندان 
بەداخەوە، ئەوەى گومان دەکرا سەبارەت بە هێزى ٨٠ی پارتى و ٧٠ ى یەکێتى، کە ژمارەیان نزیکەى ٨٠ هەزار کەسە وا دەرنەچوو، ژمارەیان ١٠٠ هەزار کەس بەرە و ژورە، ٧ هەزار کەسیان بایۆمەترى نەکردوە، ئەم ژمارەیە گریمانەییە و بەردەوام لە هەڵکشاندایە (( بەردەوام لێیان دەخزێنرێتە وەزارەتى پێشمەرگە و خەڵکى نوێ دادەنرێن))، خانەنشینى، کەمئەندام، شەهید و بودجەى تایبەت بە خۆیان هەیە، بەهۆى بێ متمانەیى و جیاوازى لە سیستمى کارکردن چاکسازى تێیاندا ئەستەم بوە.
لە ئێستادا هەموو هەوڵێک ئەوەیە ئەم دوو هێزە بلکێنرێت، بە وەزارەتى پێشمەرگەوە، بە چەند ڕێگەیەکى جیاواز، بەڵام ئەم جۆرە لکاندن کە ناوى لێنراوە چاکسازى دڵى بەریتانیا و هاوپەیمانان خۆش ناکات بە دەق لەسەر ئەم پرۆسەیە دەڵێن: وەزارەتى پێشمەرگە ئەو هێزانەى سەرپەرشتى دەکات، هێشتا کاریگەرى پارتە سیاسیەکانیان لەسەرە، لکاندنى هێزەکانى ٧٠ و ٨٠ بە وەزارەتى پێشمەرگە، ئەوە ناگەیەنێت، ئەم هێزانە کاریگەرى پارتە سیاسیەکانیان لەسەر لاچێت، ئەمەش ڕەوایەتى هێزى پێشمەرگە کەم دەکاتەوە و رێگرە لە هەوڵەکان بۆ چاکسازى و یارمەتى تەشەنەسەندنى گەندەڵى و مەحسوبیەت دەدات.
پاسەوانى تارمایی
لەسەردەمى کابینەى د.بەرهەم ساڵەح، بە فەرمانێک ٦١  هەزار کەس خانەنشین کراون، لە پێشمەرگەوە بۆ لیوا، موچە و دۆسیەیان لاى وەزارەتى پێشمەرگە نیە، لەسەر میلاکى وەزارەتى داراین و لەوێش موچە وەردەگرن (( بە گشتى ١٧٠ هەزار خانەنشینى پێشمەرگە هەیە) ( ٣ هەزار ئەفسەریش لە چاوەڕوانى خانەنشین بوندان بە پێى یاساى ژمارەى ٣٨ ى ساڵى ٢٠٠٧) بەریتانیەکان لەسەر ئەمە دەڵێن: یەکێک لە کێشە گەورە و ئالۆزەکان، موچە و شایستەکان و ڕاژە و خانەنشینیە، گرفتى بونى سەربازى تارمایى، بندیوار مەسەلەیەکە لێى تێدەگەین، ڕەفتارى گەندەڵى هەندێک لە ئەفسەرە باڵاکان، کارێکى دیارە و ناشاردرێتەوە، لەگەڵ هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بە بونى موچە و مافى ساختەى دیکە دەکەن هەندێک لەو ئەفسەرە باڵایانە، کە لەسایەیاندا جۆرێک لە ڕەفتارى گەندەڵى دەکەن، بەڵام هێشتا لە پۆستەکانى خۆیان ماونەتەوە، ئەنجامدانى چاکسازى کارێکى سەختە، قسە و کرداریان بۆ چاکسازى هاوتا نیە. هەروەها تەئکید دەکەنەوە دەبێت چاکسازى لە هێزەکانى زێرەڤانى، بەرگرى و فریاکەوتن بکرێت کە سەر بە وەزارەتى ناوخۆن، چونکە ژمارە و میلاکیان بۆ ئەوان ڕون نیە!
پێڵاوى پیاوە مردوەکان
ڕاپۆرتەکە نێردراوە بۆ (( مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى، پاڤڵ تاڵەبانى و لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکانى یەکێتى، سەرۆکایەتى هەرێم و دوو جێگرەکەى، سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى، وەزارەتى پێشمەرگە و دوو جێگرەکەى وەزارەتى ناوخۆ و دوو جێگرەکەى))  پەندێکى ڕاشکاوى ئینگلیزیان بۆ دەهێننەوە، ئەویش پێڵاوى پیاوە مردوەکانە، واتە یەکێک دەست لە پلە و پۆست هەڵنەگرێت مەگەر بمرێت ئینجا یەکێکى دیکە بچێتە شوێنى.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دووشەممە حاجییانى عێراق و پێنجشەممەش حاجییانى هەرێم گەڕانەوەیان دەستپێدەکات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەیدسادق.. ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیی زیاتر بووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. دایك و كچێك كەوتنە نێو بەنداوێكەوە و خنکان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەیدسادق ئامێری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگركەوتنەوە نییە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان لە سلێمانی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كانی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ زۆرینه‌ی وتاری جه‌ژنی مامۆستایانی ئایینیدا باسی ئاشتی و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی كرا

سەرەتا