16/04/2021 346 جار خوێنراوەتەوە

ئێران رایگەیاند گەیشتوونەتە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا 60

په‌یام

كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند گەیشتوونەتە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی لە سەدا 60 لە هەر كاتژمێرێكدا نۆ گرام یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنن.

لەو بارەوە محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێرا باسی لەوە كرد كە زانایانی گەندی ئێرانی سەركەوتوو بوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی سەدا 60 ، وتیشی: ئیرادەی گەلی ئێران هەموو جۆرە پیلانێك دژ بە وڵاتەكەی لەچالاكی دەخات.

هاوكات عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، ئەو هەنگاوەی پشتڕاست كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە دواتر وردەكارییەكان لەو بارەیەوە بڵاودەكەنەوە.

عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران،  لە 13ی نیساندا لە لێدوانێكیدا باسی لەوە كرد كە لە نامەیەكیدا بۆ رافائیل ماریانۆ سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوە كردووە وڵاتەكەی دەستیكردووە بە كار بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی سەدا 60 و لە لە هەر كاتژمێرێكدا نۆ گرام یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنن.

لە بەرامبەردا، هەریەك لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە بەیانامەیەكی هاوبەشدا داوایان لە ئێران كۆتایی بەو هەنگاوەی بهێنێت و چارەسەرە دبلۆماسییەكان ئاڵۆزتر نەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن گرەو لەسەر فشاری ئابووری دەكات و تارانیش لەسەر هەڵوێستەکانى سوورە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاسالاری ئێران بنكەیەكی بەرهەمهێنانی مووشەك و چەكی بەسەركردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بێ دیاریكردنی كاتەكەی تێپەڕینی ژمارەیەك نەوتهەڵگری عێراقی بە هورمزدا ڕاگەیەندرا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆكەوانە دیلەكانمان لە قەتەر بریندارن و پێویستە بگەڕێنرێنەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ جارێکى دیکە گەرووی هورمزى وەك خاكی نوێی ئەمریكا ناوبردەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ئێران دەستوەردان لە كاروباری عێراق ناكات و پشتگیری دەستوورە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: گەمارۆ ئابوورییەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران سەركەوتوو نابن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان: سزاكانى ئەمریکا لە بژاردەی بەرەنگاریی ساردمان ناكاتەوە

سەرەتا