13/04/2021 816 جار خوێنراوەتەوە

باشترین خۆراك بۆ كاتی به‌ربانگ كامانه‌ن؟

په‌یام

ژه‌می به‌ربانگ گرنگترین ژه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌ که‌ پێویسته‌ بایه‌خی پێ بدرێت و به‌ هێواشی بخورێت و خواردنه‌کان به‌ باشی بجورێت و پێویسته‌ مرۆڤ دوای خواردن یه‌کسه‌ر پاڵ نه‌که‌وێت.

سه‌ره‌تا :

ڕۆژوو به‌ یه‌ک ده‌نک خورما یان یه‌ک ده‌نک قه‌یسی یان یه‌ک قاش کاڵه‌ک یان دوو بۆ سێ ده‌نک مێوژ بشکێنرێت له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌رداخ ئاوی فێنک یان ئاسایی.

باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ :

یەکەم: یه‌ک قاپی بچووک شۆربا : وه‌ک په‌ڵپینه‌ به‌ترش ، شۆربای قارچک ، سوپی مریشک ، شۆربای سه‌وزه‌.
دووەم: یه‌ک قاپی بچووک زەڵاتە : ته‌ماته‌ له‌گه‌ڵ خه‌یار یان ترۆزی یان کاهوو ؛ ئه‌توانرێت هه‌موو سه‌وزه‌یه‌کی تری تێکه‌ڵ بکرێت وه‌ک چه‌ونده‌ر ، بیبه‌ر ، برۆکلی ، بیبه‌ر ، زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ لێمۆ یان سندی.
سێیەم: یه‌کیک له‌م خۆراکانه‌
یه‌ک قاپ برنج + ۱ قاپ شله‌ى باینجان یان فاسۆلياى سه‌وز يان كوله‌كه‌ يان باميە + یه‌ک پارچه‌ی بچووک گۆشتی سوور بی به‌ز یان مریشک بێ پێست.
یه‌ک قاپ یاپراخی گه‌ڵامێو + یه‌ک قاپی بچووک پاقله‌ی سه‌وز یان یه‌ک قاپ یاپراخی سڵق.
۱ ماسی بر‌ژاو + ۱ بۆ دوو نانی تیری.
یه‌ک قاپ نۆکاو.
سێ بۆ چوار شفته‌ یان کوبه‌.
یه‌ک قاپ ماست + دوو کولێره‌ یان دوو نانی تیری.
یه‌ک قاپ ته‌ماته‌ی سوورکراوه‌ + دوو کولێره‌ یان دوو نانی تیری.
شيش سينگى مريشك یان گۆشت یان جگه‌رى بر‌ژاو + ۲ شيش سينگى ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + دوو نانی تیری.
یه‌ک قاپ ساوه‌ر یان قه‌له‌ خه‌رمان.
چوارەم: یه‌ک کووپ چا یان قاوه‌؛ به‌ڵام له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ باشتره‌ چا یان قاوه‌ یه‌ک سه‌عات دوای خواردن بخورێته‌وه‌.

خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ:

یەکەم:  کفته‌ یان سه‌روپێ.
دووەم: شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و شه‌ره‌به‌تی فرێش و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان.
سێیەم: خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێر کراو.
چوارەم: شیرینی و ئیشی هه‌ویر و سارده‌مه‌نی.
پێنجەم: فاست فوود.

ئاماده‌كردنی: شدکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كالیفۆرنیا جەژنەكانی موسڵمانانی وەك بۆنەی فەرمی لە ویلایەتەكەدا ناساند

  • پێش 2 هەفتە

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • 05/09/2026

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • 30/08/2026

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

سەرەتا