12/04/2021
505 جار خوێنراوەتەوە
زانایانی كۆمهڵ: داوا لە هەموو مسوڵمانان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن
پهیام
ناوهندی زانایانی كۆمهڵی دادگهری كوردستان،
بهبۆنهی هاتنهوهی مانگی پیرۆزی رهمهزا راگهیهنراوێكی بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنن،
"داوا لە هەموو مسوڵمانان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن".
ههر له بهیاننامهكهی ناوهندی زانایانی كۆمهڵدا
هاتووه، " ئەم مانگە موبارەکە دیاری و دەفەتێکی گەورە و ناوازەی پەروەردگارە
بۆ بەندەکانی کە تیایدا عیبادەت و زیکری خوا و هاوکاری و دەستگیرۆیی هەژاران و بێکارانی
زیاتری تێدا بکەین ."
دهقی بهیاننامهكه
بسم الله الرحمن الرحيم
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ
هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی موبارەکی ڕەمەزان، پیرۆزبایی
لە خۆمان و گشت مسوڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەین و لە خوای پەروەردگار دەپاڕێینەوە
هەموولایەک مۆفەق بکات کە بە جوانترین شێوە پێشوازی ئەم مانگە عەزیزە بکەین و کارێک
بکەین بەرلە تەواوبوونی خوای گەورەمان لەخۆمان ڕازی کردبێت .
ئەم مانگە موبارەکە دیاری و دەفەتێکی گەورە و ناوازەی
پەروەردگارە بۆ بەندەکانی کە تیایدا عیبادەت و زیکری خوا و هاوکاری و دەستگیرۆیی هەژاران
و بێکارانی زیاتری تێدا بکەین .
بەم بۆنەیەشەوە داواکارین دەرگای مزگەوتەکان لە
پاش ئاوەڵا کردن بە ڕوی موسڵماناندا دانەخرێتەوە هەتا مسوڵمانان بۆ ئەنجامدانی نوێژە
بەکۆمەڵەکان و تەراویح و قورئان خوێندن ڕووی تێبکەن .
ئێمە لەناوەندی زانایان و بانگەوازی کۆمەڵی دادگەریی
کوردستان وەک ئەرکێکی شەرعی داوا لە هەموو مسوڵمانان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی
بن، بەڵکو خوای پەروەردگار ئەم مانگەمان بۆبکاتە هۆکاری ڕزگاربوونمان لەم پەتا و نەخۆشییە
و بە لوتف و کەرەمی خۆی دەرگای خێر و خۆشی لەسەر مرۆڤایەتی بکاتەوە .
جارێکی دیکە مانگی ڕەمەزان لەهەموو مسوڵمانان پیرۆزبێت
. خوای پەروەردگار بیکاتە مایەی هیدایەت و گەڕانەوەی زیاترمان و لێخۆشبوون لە هەڵە
و گوناح و تاوانەکانمان .
ناوەندی زانایان و بانگەوازی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
١ ی ڕەمەزانی ١٤٤٢ك
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە