11/04/2021
486 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی زانا‌و كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی د. ئیبراهیم نیعمه‌ی كرد
پەیام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یاوه‌ری، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی زانا‌و كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی عێڕاقیی (دكتۆر ئیبراهیم نیعمه)ی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌دوایین گۆڕانكاریی‌و پێشهاته سیاسییه‌كانی عێڕاق‌و ناوچه‌كه به‌گشتیی كرا.
له میانی دیداره‌كه‌دا هاوڕابوون له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی‌و هاوكاریی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه ئیسلامییه‌كان‌و زانایانی ئایینی له‌پێناو به‌روپێشبردنی ڕابوونی ئیسلامیی له عێڕاق به‌گشتیی، هه‌روه‌ك هه‌ردوولا هیوا خوازبوون كه مسوڵمانان یه‌ك هه‌ڵوێست‌و یه‌ك ده‌نگ بن له‌مه‌ڕ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفت‌و كێشانه‌ی كه ڕووده‌كه‌نه جیهانی ئیسلامیی‌و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆیان.
دكتۆر ئیبراهیم نیعمه سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیر‌و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد، كه به‌رده‌وام پیشتیوانی حه‌ق‌و ڕاستیی كردوه‌و، جێگای شانازیی بووه له‌هه‌رێم‌و ناوچه‌كه‌دا به‌گشتیی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە