08/08/2019 799 جار خوێنراوەتەوە

ئایا تۆ ئه‌م گرنگییەی شیردانی سروشتی ده‌زانیت بۆ خانمی شیرده‌ر؟


هەموو دایكێكی تێگەیشتوو، ئەو راستییە دەزانێت كە شیری خۆی باشترین و تەندروستترین خۆراكە بۆ كۆرپەكەی، وە  ئاشكرایە كە شیری دایك، هەموو پێكهاتە خۆراكییە پێویستەكانی تێدایە بۆ منداڵ بەگشتیی و بۆ تازە لە دایكبووان بەتایبەتی، لە بەرئەوەیشە لە جیهاندا و لە ناوەندە ئەكادیمی و تەندروستییەكاندا، زۆر گرنگی بە رێنماییكردنی خانمان دەدرێت، بۆ پێدانی شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان.

لەم بایەتەدا باس لە چەند سود و گرنگییەكی شیردانی سروشتی دەكەین بۆ خانمی شیردەر:

سەرەڕایی ئەو سودە زۆرانەی شیردانی سروشتی بۆ كۆرپەلە, چەندەها سودی گرنگیشی هەیە بۆ خودی خانمی شیردەر.
 
لە گرنگترین ئەو سودانەش:
 
1. پارێزگاری لە بڕی ئاسنی ناو خوێن دەكات:  
 وەستانی سوڕی مانگانە نزیكەی 4-6 هەفتە دوای لەدایكبوونی كۆرپەلە حاڵەتێكی سروشتی هەموو خانمێكە، بۆ ئەوخانمانەی كە شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان دەدەن، ئەم حاڵەتە دەبێتە دووهێندەی حاڵەتی ئەوانەی شیری خۆیان نادەن، بە نەبوونی سوڕی مانگانەكەشیان خانمانی شیردەر دەتوانن بڕێكی زۆرتر لە كانزای ئاسن لەخوێنیاندا بپارێزن، كە بەهۆی حاڵەتی دووگیانی و لە دایكبوونەوە ئەگەری ئەوەیان هەبووە بڕێكی زۆر لەو كانزایان لە دەستدابێت.
2. پاراستنیان لە توشبوون بە شێرپەنجە:
  شیرپێدانی سروشتی، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و منداڵدان و هێلكەدان. توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن: ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان دەدەن بۆ ماوەی 6-24 مانگ، ئەوا ئەگەری پاراستنیان لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لە سەدا 11-25 زیاترە لە خانمانی تر، لە كاتێكدا شێرپەنجەی مەمك، دووەم  بكوژی ژنانە لە جیهاندا بەگشتیی و لە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەتایبەتی.

3. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ:
 توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەو خانمانەی بۆ ماوەی ساڵێك شیر دەدەن بە كۆرپەكانیان, مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی دڵ لە تەمەنی پیریاندا لە %9 كەمترە لەكەسانی دیكه‌، وە مەترسی توشبوونیان بە بەرزبوونه‌وەی فشاری خوێن % 12 كەمترە.

4. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە: 
 بەگوێرەی توێژینەوەكان، خانمانی شیردەر مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەكرە 20 هێندە كەمتره‌ لە كەسانی دیكه‌. 
5. دەبێتە هۆی پاراستنیان لە قەڵەوی: 
توشبوون بە قەڵەوی و تێكچوونی جەستەی خانمان، یەكێكە لەو كێشانەی كە توشیان دەبێت بەهۆی دووگیانی و منداڵبوونەوە, بۆیە بۆ گەڕانەوەی كێشی لەشیان  بۆ دۆخی جاران و توشنەبوونیان بە قەڵەوی، پێویستە شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان بدەن، بەمەش چەوری زیادەی لەشیان دەتوێتەوە و توشی قەڵەوی نابن.

6. دەبێتە هۆی پاراستن لە توشبوون بەنەخۆشییە درێژخایانەكان:
  شیرپێدانی سروستی، یارمەتی خانمان دەدات لە مەترسی نەخۆشییە درێژخایانەكان بەدوور بن، وەكو نەخۆشییەكانی هەوكردنی درێژخایانی ریخۆڵەكان, نەخۆشی بەدهەرسی و رەبۆ. 

7. دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش: 
 خانمی شیردەرو كۆرپەكەشی دەبنە خاوەن سیستمێكی بەرگری بەهێز بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەكتریا و ڤایرۆسەكان، كە مرۆڤ توشی نەخۆشی دەكەن. 
8. دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی خەمۆكی:
  نزیكەی لە % 15ی خانمان دوای لە دایكبوونی كۆرپەكەیان، هەست بە چەند حاڵەتێكی ناخۆشی دەرونی دەكەن, وەك خەمۆكی و بێتاقەتی و بێزاری، بەڵام ئەو خانمانەی شیری خۆیان بە كۆرپەكانیان دەدەن، توشی ئەم حاڵەتانە نابن، یاخود زۆر بەكەمی توش دەبن.
9. دەبێتە هۆی هستكردن بە باشی و ئارامی دەروونی: 
ئەو خانمانەی كە شیری خۆیان دەدەن بە كۆرپەكانیان،  جەستەیان هۆرمۆنێك دەردەدات بەناوی (oxytocin) كە وادەكات هەست بە ئارامی و پشودان بكەن، تەنانەت بە باشی و ئارامیش بخەون.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماڵپه‌ڕی نه‌خۆشخانه‌ی #به‌خشین وه‌رگیراوه‌ ..
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا