10/04/2021
525 جار خوێنراوەتەوە
كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عەلی باپیر به‌ڕێوه‌چوو
پەیام
هه‌رسێ ئه‌نجوومه‌نی باڵا‌و، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی‌و، ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتییان ئه‌نجامدا.
به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان‌و هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ به‌رانبه‌ریان، ئەمڕۆ ١٠ى ٤ى ٢٠٢١ کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی مامۆستا عەلی باپیر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ شیكارێكی وردی بۆ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق به‌گشتیی كرد‌و ده‌رهاویشته‌و لێكه‌وته‌و ئه‌گه‌رو سیناریۆكان له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی هه‌رێم‌و عێڕاق‌و ناوچه‌كه بۆ ئاماده‌بووان خستەڕوو، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی بۆ چۆنیه‌تی ڕێكخستنی هه‌ڵوێست‌و جووڵه‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی ئاڕاسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كان.
له‌مه‌ڕ كێشه‌و گرفته‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و قه‌یرانی دارایی، كۆبوونه‌وه هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد‌و نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیی له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی باری ناهه‌مواری بژێوی مووچه خۆران‌و هاوڵاتیان‌و داواكاره هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به بڕیاری لێبڕینی موچه بهێنێ.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش، كۆبوونه‌وه‌كه بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێم‌و په‌یوه‌ندیی نێوان پێكهاته‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و چۆنیه‌تیی به‌شداریی كردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تاوتوێ كرد‌و له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه بڕیاری پێویستی له‌باره‌یه‌وه درا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا باس له ئه‌رك‌و ده‌سته‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كه له په‌یڕه‌وی نێوخۆدا هاتووه كرا، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕگه‌یه‌ك ببێته ڕێگڕ له‌مه‌ڕ پێشهاته سیاسییه‌كان‌و گۆڕانكاریی پێویست بكات، له‌ده‌سته‌ڵاتی كۆبوونه‌وه‌ی گشتییه هه‌مواری بكاته‌وه له‌پێناو سه‌رخستن‌و به‌ره‌وپێشچوونی كار‌و پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە