07/04/2021 410 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەیەك گرووپی شیعە هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا دەكەن

پەیام

ژمارەیەك گرووپی چەكداری شیعە هەڕەشەی ئەوەیان كردووە كە گورزی گەورە لە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەوەشێنن، ئەگەر بەغدا و واشنتۆن وادەیەكی دیاریكراو بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق رانەگەیەنن.

"دەستەی هەماهەنگیی هێزەكانی بەرهەڵستی لە عێراق" كە لە گرووپە چەكدارە شیعەكانی نزیك لە ئێران پێكهاتوون رایانگەیاندووە زانیاری پشتڕاستكراوەیان هەیە لەوەی ئەو راگەیەنراوەی كە لە دوای گەڕێكی دیكەی گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان بەغدا و واشنتن بڵاودەكرێتەوە، هیچ ئاماژەیەكی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، تیادا نییە".

دەستەكە لە راگەیەنراوەكەیدا باسی لەوەشكردووە، ئەو راگەیەنراوە رەتدەكەنەوە كە دوای  گفتوگۆی ستراتیجیی بڵاودەكرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە چاوەڕان دەكرێت ئەمڕۆ ، خولێكی دیكەی گفتوگۆی ستراتیجیی لەنێوان عێراق و ئەمریكا لەڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ساز بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو كۆ ده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێتی به‌شداری ناكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: پۆلیسی وزه‌ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌واوی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلێكی باران ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نزار ئامێدی: لەگەڵ دابەشکردنی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی نیم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لە نەجەف هەشت كارمەندی ئەمنی لەسەر قاچاخچێتیی نەوت دەستبەسەر كران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی؛ میانمار لە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی ڕۆهینگا بەرپرسیارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردایەتییەكی یەكێتی: بەنیازی جیاکردنەوەی سلێمانی نەبووین و حوکمڕانییەکی ڕەشیدمان دەوێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بنه‌وه‌

سەرەتا