پێش 2 هەفتە 398 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا عەلی باپیر ئامادەی دیدارێك لەگەڵ مامۆستا و زانایانی ئایینی بوو

پەیام

ئەمڕۆ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ‌دەڤەری بیتوێن بەشداریی لە دیداری ژمارەیەك مامۆستا و زانای ئایینی كرد، كە لقی بیتوێن‌ و پشدەری ناوەندی زانایان‌ و بانگەوازی كۆمەڵی دادگەریی لە سنووری مەڵبەندی (5)ی ڕانیەی كۆمەڵ ڕێكی خستبوو.

سەرەتا مامۆستا عەلی باپیر باسی لە هەلومەرجی سیاسیی ئێستای عێڕاق ‌و هەرێمی كوردستان‌ و دوا پێشهاتەكان كرد.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی تیشكیشی خستە سەر ڕۆڵ‌ و كاریگەریی مامۆستایان ‌و زانایان لە پەروەردەی تاكەكاندا لە هەرێمی كوردستان، كە كاریگەریی ئەرێنیی هەبووە لەسەرجەم قۆناغە هەستیارەكان بەتایبەت كە لەئێستادا‌ گەنج‌ و لاوەكان ڕووبەڕووی لادانی فیكریی‌ و ئایدۆلۆژیی بوونەتەوە،

مامۆستا عەلی باپیر جەختی كردەوە كە پێویستە مامۆستایان‌ و زانایانی ئایینی وریای پێگە و كەسایەتیی خۆیان بن‌ و چاوكراوەتر و هۆشیارانەتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانكارییەكاندا بكەن ‌و هەردەم وەك پێشەنگ بمێننەوە.

لە كۆتایی كۆبوونەوەشكەدا ئامادەبووان چەندین پرسیار و پێشنیاریان ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر كردو لە لایەن بەرێزیانەوە وەڵام درانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. لقی زانایانی كۆمه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵ پێشوازی له‌ وه‌فدێكی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوو كرد

  • پێش 1 هەفتە

    سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێشوازی له‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

  • پێش 1 هەفتە

    زانایانی كۆمه‌ڵ: داوا لە هەموو مسوڵمانان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن

  • پێش 1 هەفتە

    هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی زاناو كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی د. ئیبراهیم نیعمه‌ی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عەلی باپیر به‌ڕێوه‌چوو

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم پرسی ده‌ستگیركراوانی بادینان و لێبڕینی مووچه‌ی باسكردووه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سۆران.. به‌رپرسی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی كۆمه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوو

سەرەتا