07/04/2021 458 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی دەدات

پەیام سپۆڕت

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی عوسمان دێمبڵی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەکەی نوێ بکاتەوە.

نۆندەکەی دێمبڵی 23 ساڵ هاوینی 2022 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی دێت و یاریزانەکە لەم دواییانەدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەر نیشانداوە.

ڕۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنیش ئاماژە بەوە دەکات، کارگێڕی نوێی یانە کەتەلۆنییەکە لە ئێستاوە کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبڵی دەکەن و گرێبەستێکیان بۆ ئەو یاریزانە ئامادە کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئیدارەی بلاوگرانا تا سەرەتایی یارییەکانی یۆرۆ چاوەروانی وەڵامی دێمبڵی بۆ گرێبەستەکەیان دەکات، ئەگەر یاریزانەکە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕازی نەبێت، ئەوا لە بازاڕی گواستنەوەدا بۆ فرۆشتن دایدەنێن، تا ئەوەی هاوینی داهاتووتر یاریزانە فەڕەنسییەکە بە خۆڕایی یانەکەیان جێنەهێڵێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لالیگا وەڵامی داواکەی ڕیاڵ مەدریدی بۆ دواخستنی یاریی یەکەم دایەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    کرووس: هەرگیز یاریزانێکی وەک لامین یەماڵم نەبینیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی لالیگا دژی بەرشەلۆنە زانیاری بە بیلباو داوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لویس دیاز دەرگا بە ڕووی بەرشەلۆنەدا دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید هاواری لێ هەڵساوە و داوای دواخستنی یەکەم یاریی لالیگا دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆسمین سەبارەت بە داهاتووی بڕیارە قورسەکەی داوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هۆشدارییەکی توند و یەکلاکەرەوە لە مارێسکای ڕاهێنەرەوە بۆ یاریزانەکانی چێڵسی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک گرێبەستکردنی لەگەڵ یاریزانێکی دیاری خولی ئیتاڵی ڕەت کردووەتەوە

سەرەتا