07/04/2021 398 جار خوێنراوەتەوە

ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا

پەیام سپۆڕت

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە لەسەر یاریگای دی ستیڤانۆی تایبەت بە یانەی شاهانە یانەی بەرشەلۆنە لە میانی یاری کلاسیکۆ ببێتە میوانی یانە مەدریدییەکە.

 
ڕۆژنامەی مارکاش ئاشکرای دەکات، یەکێتی تۆپی پیی ئیسپانی بۆ داوەریکردنی ئەو یارییە  ماتیۆ لاهۆزی تەمەن 44 ساڵی دەستنیشان کردووە.

ماتیۆ لاهۆز یەکێکە لە داوەرە هەرە دیار و بەناوبانگەکانی خولی ئیسپانی و لەم وەرزەشدا لە خولەکی ئیسپانی 14 یاری بەرێوەبردەوە و 62 کارتی زەردی داوە و یەک کارتی سووریشی بەڕووی یاریزاندا بەرزکردۆتەوە، لە چامپیۆنسلیگیش وەک ناوبژیوان سەرپەرشتی چوار یاری کردووە.

لەم وەرزەدا لاهۆر لە یەک یاری بەرشەلۆنەدا داوەری کردووە و ئەو یارییەش بەرانبەر ئۆساسۆنا یانە کەتەلۆنییەکە بردنەوەی تۆمار کردووە، هەروەها یەک یاریش لە یارییەکانی ڕیاڵ مەدرید ناوبژیوان بووە، ئەو یارییەش دێربی مەدرید بووە و کە تیاییدا قەڵای سپی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی برد بووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

سەرەتا