07/04/2021
629 جار خوێنراوەتەوە
ئێران.. ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی به خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانییه‌كه تاوانبار ده‌كرێن
به‌رپرسێكی سه‌ربازیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی به خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه تاوانبار ده‌كات
غوڵام عه‌باس توركی دواكاری گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له میانه‌ی بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی و به‌جێهێشتنی پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند: ده به‌رپرسی سه‌ربازی له خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه ده‌ستیان هه‌بووه.
غوڵام عه‌باس توركی له ساته‌وه‌ختی راده‌ستكردنی پۆسته‌كه‌ی بۆ ناسر سه‌راج داواكاری سه‌ربازی نوێی ئێران وێڕای ئاماژه‌دان به ده كه‌سایه‌تی سه‌ربازی له پرۆسه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه‌دا به‌ڵام ناوی هیچ كام له‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌برد.
ساڵی رابردوو فرۆكه‌یه‌كی ئۆكراینی له ئاسمانی ئێران كه‌وته خواره‌وه و 176 كه‌س تییدا بوونه قوربانی.
دواتر ئێران له راپۆرتێكدا كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی به هه‌ڵه‌ی مرۆیی و به نائه‌نقه‌ست ناوبرد و به‌مه‌ش ئۆكرانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ره‌خنه‌ی تووندیان ئاراسته كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە