06/04/2021
290 جار خوێنراوەتەوە
به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر؛ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ردن و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆبوونه‌وه
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له هه‌ولێر سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاروباری مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و پێشنیار‌و سه‌رنجی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ كاری ئایینده‌و به‌ره‌وپێشچوونی ڕیكخستنه‌كان قسه‌و باسیان له‌باره‌وه كرا.
له به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان خسته‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و شێوازی په‌یوه‌ندیی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن تاوتوێكرا.
هاوكات بڕیاردرا له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵادا سه‌رنج‌و تێبینیی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت‌و كاری جدیی له‌سه‌ر بكرێت له‌پێناو گه‌شه‌كردنی كار‌و پڕۆژه‌ی كاروانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە