پێش 2 هەفتە 122 جار خوێنراوەتەوە

تۆخێل: پۆرتۆ یانەیەکی زۆر قورسە

پەیام سپۆڕت

تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئامادەیی ئەنگۆلۆ کانتێ و تامی ئەبراهام و کریستیانۆ پۆلیسیچ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی پۆرتۆ ڕاگەیاند و ئەو یارییەشی بە قورس بۆ یانەکەی وەسف کرد.

 

 لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ ئەو یارییە بۆی ساز کرا بوو، تۆخێل سەرەتا ئەوەی ڕاگەیاند، هەر سێ یاریزانی یانەکەی کانتێ و ئەبراهام و پۆلیسیچ گەڕاونەتەوە و بۆ ئەو یارییە ئامادەن، بەڵام کانتێ و ئەبراهام بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەسەر کورسی یەدەگ دەبن.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی بلوز وتی: ڕووبەڕووبوونەوەی پۆرتۆ قورس و گرنگە، چونکە دوای ئەوەی بەرانبەر وێست بڕۆمیچ شکستمان هێنا ئێستا دەمانەوێت کاردانەوەمان هەبێت، چونکە ئەو شکستە وەک زلەیەکی گەورە وابوو بۆ ئێمە.

لە کۆتایی قسەکانیدا تۆخێل ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە شیکاری بۆ شکستی یاری ڕابردوو بەرانبەر وێست بڕۆمیچ بکەن و دواتر چاسەری هەڵەکان بکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاگازێتا: کریستیانۆ یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی ڕەخنە لە سوپەرلیگ و یوفاش دەگرێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا: داوا لە یوفا دەکەین دەرگای گفتوگۆ دانەخات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گاریس بەیڵ ڕەخنە لە مۆرینیۆ دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی بە مەرج ڕازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریزانێک سەرەکی لە پێکانەوە بۆ گەڕایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یانەیەک لە سوپەرلیگ کشایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەیاننامەیەک لە ڕێکخەرانی خولی نایابی ئینگلزییەوە

سەرەتا