پێش 2 هەفتە 131 جار خوێنراوەتەوە

کۆمان: ئەنجامی کلاسیکۆ نازناوی ئەم وەرزە یەکلای ناکاتەوە

پەیام سپۆڕت

ڕۆناڵد کۆمانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە یانەکەی بە شایستەی بردنەوە بەسەر یانەی بەلەدوەلید دەزانێت و هاوکات ڕاشیدەگەیەنێت، ئەنجامی یاری کلاسیکۆ نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی یەکلای ناکاتەوە.

 
لە دوای بردنەوەیان لە یانەی بەلەدوەلید لە لێدوانێکدا میدیاکان کۆمان وتی:  سەرەتای یارییەکە بە باشی یاریمان نەکرد و ئاسەنگیمان زۆر بوو، لە بەرانبەریشدا بەلەدوەلید بەرگری باشی دەکرد و هێرشی مەترسیداری هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا توانیمان هەوڵی باش بدەین و گۆڵ تۆمار بکەین و شایستەی بردنەوە بووین، هەندێک جار بۆ ئەوەی بردنەوە تۆمار بکەیت دەبێت ئازار بچێژیت، منیش هەستێکم هەبوو تەنانەت ئەگەر لە کۆتا چڕکەشدا بێت براوە دەبین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا ڕاهێنەرێکی بە بەختە، کۆمان وتی: هەندێک جار لە ژیانتدا بەخت یاوەرت دەبێت و هەندێک جاریش بەخت یاوەرت نابێت، بەڵام کاتێک من ڕاهێنەری بەرشەلۆنەم ئەوا بە واقیعی من بەختەوەم، ئەگەر تیپەکەشمان بەختی زیاتری هەبوایە ئەوا ئێستا لە پێشەنگی خولی ئەمساڵ دەبووین.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کۆمان ستایشی دێمبڵی کرد و ئاماژەی بەوە دا، دێمبڵی بەهۆی خێراییەکەیەوە مەترسی زۆری دروست کردووە و دەتوانێت لە هەموو شوێنە جیاوازەکانی هێرشبەریدا یاری بکات و لە ڕووی جەستەییەوە لە باشترین حاڵەتدایە.

لە کۆتایشدا ڕاهێنەرەکەی بەرشەلۆنە ڕەتیکردەوە ئەنجامی یاری کلاسیکۆ نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە یەکلای بکاتەوە و وتی: لە دوای کلاسیکۆ هەشت یاری دیکە لە خولەکە دەمێنێت و بۆیە ئەنجامی ئەو یارییە نازناوەکە یەکلای ناکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاگازێتا: کریستیانۆ یۆڤانتۆس جێدەهێڵێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی ڕەخنە لە سوپەرلیگ و یوفاش دەگرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    لاپۆرتا: داوا لە یوفا دەکەین دەرگای گفتوگۆ دانەخات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گاریس بەیڵ ڕەخنە لە مۆرینیۆ دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی بە مەرج ڕازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێ بکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەتلەتیکۆ مەدرید یاریزانێک سەرەکی لە پێکانەوە بۆ گەڕایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یانەیەک لە سوپەرلیگ کشایەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەیاننامەیەک لە ڕێکخەرانی خولی نایابی ئینگلزییەوە

سەرەتا