04/04/2021
277 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا
پەیام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستانی كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه به‌پێی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌په‌یڕه‌وی نێوخۆی كۆمه‌ڵ بۆی دانراوه‌و كۆنگره بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، به‌ئه‌زموونی دوورودرێژیان له‌كاری ئیسلامییدا ڕۆڵ‌و كارییگه‌ریی خۆیان ببین.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كرا بۆ تاو توێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنگ و پێویست.
هاوكات وێڕای خستنه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك تێبینیی بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵ، به‌رنامه‌ی كاری داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران قسه‌وباسی لێوه‌كراو بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه درا.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌وباس له‌دوایین پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی‌و عێڕاق به‌گشتیی كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە