پێش 2 هەفتە 265 جار خوێنراوەتەوە

پاكستان باڵوێزی هیندستانی دەركردو سوپای خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌


پەیام

پاكستان باڵوێزی هیندستانی لە وڵاتەكەی دەركردو پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە پچراند

لە بەیاننامەیەكدا حكومەتی پاكستان بڕیاریدا بە دەركردنی باڵوێزی هیندستان‌و پچرانی هەموو جۆرە پەیوەندییەكی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتەو هەروەها دابەزاندنی ئاستی پەوەندییە دیبلۆماسییەكانی.

لە بەیاننامەكەیدا حكومەتی ئیسلام ئاباد رایگەیاند، پرسی هەرێمی كشمیری سەربە هیندستان دەبەنە ئەنجومەنی ئاسایش و داكۆكی تەواوەتی لە مافی هاوڵاتییە مسوڵمانەكانی كشمیر دەكەن.

وێرای ئەو هەنگاوانەی حكومەتی پاكستان، بریاریدا سوپای ئەو وڵاتە بخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەو هەنگاوانەی ئەمرۆی پاكستان لەكاتێكدایە هیندستان حوكمی زاتی لەهەرێمی كشمیر هەڵوەشاندەوەو مافی دا بە هیندۆسییەكان كە لە هەرێمی كشمیری زۆرینە مسوڵمان موڵك‌و ماڵ بكرن و هەروەها تەواوی قوتابخانەو زانكۆكانی ئەو هەرێمەی داخست.

پاش ئەو بڕیارەش چین‌و پاكستان ئیدانەیان كردو رایانگەیاند هیندستان دەخوازێت دیمۆگرافیای هەرێمی كشمیر بگۆرێت كە زۆرینە مسوڵمانن و ماوەی زیاتر لە 70 ساڵە حوكمی زاتی (خۆبەڕێوەبەری) ـیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هۆكاری تێكدانی دانوستانەكانی واشنتۆن‌و پیۆنگ یانگ دەزانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر دەستیپێكردەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر و حكومەتی شەرعی دا ڕوویدا

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. یەكەم سەرۆك وەزیرانی راگوزەر سوێندی خوارد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ به‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش؛ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا له‌ ترسی ژێرئاوكه‌وتن، پایته‌خته‌كه‌ی له‌ جاكارتا ده‌گوازێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی بۆ كڕینی دورگه‌ی گرینلاند؛ تره‌مپ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دانمارك دواخست

سەرەتا