پێش 2 هەفتە 2590 جار خوێنراوەتەوە

خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

‌په‌یام

لە چەند لێکۆڵینەوەیەکی زانستیدا پسپۆڕانی خۆراک ئەوەیان سەلماندووە، کە خۆراک کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر دیاریکردنی ره‌گه‌زی منداڵ کوڕ یان کچ، ئەوەش بەهۆی جۆری ئەو خۆراکەوە دیاریدەکرێت کە ئافرەت پێش دووگیانی دەیخوات، چونکە جۆری خۆراکەکە کاریگەری دەکاتە سەر چۆنیەتی پیتاندنی تۆوی پیاو(سپێرم) لەگەڵ هێلکەی ئافرەتدا.
کرۆمۆسۆمی ئافرەت لە (XX) و کرۆمۆسۆمی پیاو له‌ (XY) پێکدێت.
کاتێک رێژه‌ی کالسیۆم و مەگنسیۆم لە خوێندا بەرزبێت، ئه‌وه‌ رێژه‌ی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم نزم دەبێت، له‌و باره‌دا بەشی (X) کرۆمۆسۆمی هێلکە لەگەڵ بەشی (X) کرۆمۆسۆمی سپێرم جووت دەبێت و (XX) دروست دەبێت واتە کچ، بۆیە پسپۆڕانی خۆراک رێنمایی دەکەن بۆ ئەوە ی کۆرپەلە کچ بێت گرنگی بدرێت بەو خۆراکانەی رێژه‌ی کالسیۆم و مەگنسیۆمی زۆرە.
به‌ڵام ئەگەر رێژه‌ی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم بەرزبێت، ئه‌وه‌ کالسیۆم و مەگنسیۆم نزم دەبێت لەو کاتەدا بەشی (X) کرۆمۆسۆمی هێلکە لەگەڵ بەشی   کرۆمۆسۆمی سپێرم جووت دەبێت و کۆرپەلە کوڕ(XY) دەبێت. بۆیە دەبێت گرنگی بدرێت بەو خۆراکانەی سۆدیۆم و پۆتاسیۆمی بەرزە.

ئەو خۆراکانەی رێژه‌ی پۆتاسیۆمیان زۆرە؟
فاسۆلیا، گێزەر، سەوزە، ماستی کەم چەوری، مۆز، سپێناخ، ماسی سەلەموون، قەیسی وشک، کولەکە و پەتاتە.

ئەو خۆراکانەی سۆدیۆمیان زۆرە؟
خوێی چێشت، گۆشت، خەمیرە، تەماتە وپەنیر.

ئەو خۆراکانەی کالسیۆمیان زۆرە؟
سەوزە، ماستی کەم چەوری، پەنیری کەم چەوری، قەڕنابیت، بامێ و برۆکلی.

ئەو خۆراکانەی مەگنسیۆمیان زۆرە؟
کولەکە، ماش، ئەڤۆكادۆ و ماسی ماکرێل

له‌شكر حه‌مید - ئه‌ندازیاری خۆراك

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیارده‌ی زمانگرتن له‌منداڵاندا، هۆكار و چاره‌سه‌ر

  • پێش 2 هەفتە

    خۆراكی دایك رۆڵی هه‌یه‌ له‌ دیاریكردنی ره‌گه‌زی منداڵ

  • پێش 2 هەفتە

    چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژیا بكه‌ین؟

  • پێش 3 هەفتە

    ‎ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت خواردن نه‌خوات چی ده‌که‌یت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن گەشە بە زیرەکی مندالەکەت دەدەیت؟

  • پێش 3 هەفتە

    زانیاری گرنگ دەربارەی شیرپێدانی سروشتی

  • پێش 3 هەفتە

    تایبه‌ت به‌دایكان، به‌دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌م كاره‌ ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت بپارێزه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کەسێتی و هاوسەرگیری

سەرەتا