30/03/2021
396 جار خوێنراوەتەوە
سەڵاح دەرگای بە ڕووی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەدا کردەوە
پەیام سپۆڕت
محەمەد سەڵاحی میسڕی
بە دووری نازانێت لە داهاتوودا پەیوەندی بە خوکی ئیسپانییەوە بکات و لەو خولەدا
درێژە بە یاریکردن بدات.
لە میانی دیدارێکی
ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی محەمەد سەلاحی یاریزانی لیڤەرپووڵ
وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و سەبارەت بە یاریکردنی لە لالیگا وتی: هیوادارم
بتوانم بۆ چەند ساڵێکی دیکە درێژە بە یاریکردن بدەم، نازانم لە داهاتوودا چی ڕوو
دەدات و بۆنا؟ لەوانەیە لە داهاتوودا و ڕۆژێک لە ڕۆژان لە خولی ئیسپانی یاری بکەم.
لە بەردەوامی وەڵامی
پرسیارەکاندا و لە بارەی زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدەوە هێرشبەرەکەی ڕیدز وتی:
زیدان ڕاهێنەرێکی لێهاتووە و سێ جار نازناوی یانە پاڵەوانەکانی بردۆتەوە، بە
شێوەیەکی زۆر باش کاری لەگەڵ یانەکەیدا کردووە، ڕۆیشت بەڵام دواتر گەڕایەوە بۆ
ئەوەی نازناویان بۆ بباتەوە، ئەو پێشەنگی من بووە کاتێک منداڵ بووم.
لە کۆتاییشدا سەڵاح
باسی لە پەیوەندی نیوان خۆی و یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری یانەکەی کرد و ئەوەی خستەڕوو،
پەیوەندییەکی ئاسایم لەگەڵ کڵۆپدا هەیە وەک پەیوەندی نێوان دوو پیشەگەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە