07/08/2019 1043 جار خوێنراوەتەوە

بەپێی باڵات بزانە کێشت چۆنە

په‌یام

لەشکر حەمید- ئه‌ندازیاری خۆراك

بە زانینی باڵا و کێش دەتوانیت بزانیت کێشت زۆرە یان کەم كە پێی دەگوترێ هاوكۆلكەی بارستایی جەسته‌(BMI-Body mass index).

کێشت چەندە دواتر دابەشی باڵا بە مەتر دووجا بکە، ئەنجامەکەی بەراورد بکە بەم ستاندارانەی خوارەوە بزانە کێشت چۆنە.

تێبینی: مەبەست لە باڵا مەتر دوجا ئەوەیە بۆ نموونە ئەگەر تۆ باڵات 170 سم بێت بە مەتر بریتییە لە 1.7 دواتر دوجای دەکەین پاشان کێشی لەش دابەشی ئەو ژمارەیە دەکەین کە لە ئەنجامی دوجاکردنەکە بۆمان دەرچووە.

1- کەمتر لە 18.5 کێشت کەمە
2- کێشی ئاسایی ئەنجام بریتی دەبێ لە 18.5 - 24.9
3- ئەنجامی 29.9-25 کێشت زیادە
4- ئەنجامی30 بۆ سەرەوە واتە قەڵەوە

بۆ خانمی دووگیان پێویستە کێشی زیاد بکات لەکاتی دووگیانیدا بە پێی کێشت بۆ ئەو مەودایانەی سەرەوە، بەم شێوەیە:

1- ئەگەر 18.5 کەمتر بوو دەبێت 12.5 کگم بۆ 18 کگم کێشی زیاد بکات.
2- ئەگەر 18.5 بۆ 25 بوو دەبێت کێشی 11.5 کگم بۆ 16 کگم زیاد بکات.
3- ئەگەر 25 بۆ 30 بوو پێویستە 7 کگم بۆ 11 کگم کێشی زیاد بکات.
4- ئەگەر سەروو 30 بوو پێویستە 6 کگم کێشی زیاد بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو خواردنانە کامانەن, ھەوکردن زیاد ئەکەن لە نەخۆشی ڕۆماتیزم و جومگەکان؟

  • پێش 2 هەفتە

    گلێنه‌ی چاو له‌چی پێكدێت؟

  • پێش 2 هەفتە

    دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكی جگەرە ئەلیکترۆنییەکان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    سواره‌ی ئێلخانیزاده‌ كێ بوو؟

  • پێش 2 هەفتە

    شەش هۆکار بۆ ئەوەی چا نەدەیت بە منداڵەکەت

  • پێش 2 هەفتە

    شوێنه‌وارێكی ئاشورییه‌كان له‌ دهۆك دۆزرایه‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    سوودەكانی به‌پێ رۆشتن

  • پێش 3 هەفتە

    چیرۆكی چنار و هێمن بخوێنه‌وه‌..

سەرەتا