پێش 3 هەفتە 243 جار خوێنراوەتەوە

چۆن منداڵەکەت فێربکەیت شەوانە زوو بخەوێت

په‌یام
د.پەروین محمد رەسول
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان
- شەوانە نوستن لە هەمان کاتدا وادەکات منداڵەکە ڕابێت و لەکاتی خۆیدا بخەوێت، هەوڵ بدە جیاوازی کاتی نوستنی لەهەموو شەوێکدا زیاتر نەبێت لە سەعاتێک.

- شوێنی نوستنی کەمێک تاریک بێت یان ڕوناکیەکی زۆر کەم هەبێت بەڵام با بەتەواوی تاریک نەبێت ئەگەر هەستت کرد منداڵەکەت لەتاریکی دەترسێت.

- نزیکەی کاتژمێرێک بەر لەخەوتن نابێ سەیری مۆبایل و ئایپادو هیچ شاشەیەک بکات وە هەرگیز لەژووری خەوتنی منداڵ تی ڤی دامەنێن.

- باشترە بەڕۆژ نەخەوێت ئەگەر تەمەنی زیاترە لە سێ ساڵ.

- ئەگەر بکرێت هەوڵ بدە منداڵەکەت ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان کاتژمێرێک لەدەرەوەی ماڵ و لەشوێنێکی کراوە یاری بکات وەکو  باخچە یان پاڕکی ناو گەڕەکەکان.

- مەهێڵە منداڵەکەت بەبرسیەتی بخەوێت دەتوانی بەر لە خەوتن شیری پێ بدەی یان پارچە کێکێکی سادە و پێنەدانی خواردنی قوڕس و چەور دوو کاتژمێر بەر لە خەوتنی.

- زۆر گرنگە دایک و باوک هەوڵ بدەن خۆیان ڕابهێنن زوو بخەون یان بەلایەنی کەم ئەو کاتژمێرەی دەیانەوێ منداڵەکە بخەوێنن ڕوناکی ماڵەکە زۆر کەم بکەنەوە و تی ڤیەکان بکوژێننەوە تاکو منداڵەکەش بەئاسانی ڕازی بکەن بچێتە جێگای نوستنی خۆی و - کەشێکی هێمنی بۆ بڕەخسێت ، بێگومان ئەگەر دایکو باوک زۆر درەنگ بخەون چاوەڕێی ئەوە ناکرێت منداڵەکانیان فێری زوو نوستن ببن .

- زانست ئەوەی سەلماندووە کە بەشی هەرەزۆری هۆڕمۆنی گەشە لە سێیەکی شەو دەردەدرێت کە باشتر کاری خۆی دەکات ئەگەر منداڵەکە خەوتبێت،بۆیە منداڵەکەت بێبەش مەکە لەو هۆڕمۆنە گرنگە.

  - ئەگەر ئێستاش  منداڵەکەت شەوان زۆر درەنگ دەخەوێت هەوڵ بدە  بەرە بەرە فێری بکەیت بۆ نمونە هەر هەفتە یان دەڕۆژ جارێک پانزە یان بیست خولەک  زووتر بچێتە سەر جێگاکەی خۆی تاکو بەتەواوی ڕادێت چونکە ئەگەر منداڵێک وا ڕاهاتبێت هەموو شەوێک کاتژمێر دوانزە بخەوێت زۆر زەحمەتە  بتوانیت بەماوەی چەند ڕۆژێک فێر بێت زوو بخەوێت و دەبێت ئارامگر بیت لەگەڵیدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن منداڵەکەت فێر بکەیت شەوانە زوو بخەوێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چۆن منداڵەکەت فێربکەیت شەوانە زوو بخەوێت

  • 16/03/2021

    کاریگەریە نەرێنیەکانی هاوارکردن بەسەر منداڵ و ڕیگە چارە

  • 26/02/2021

    ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئه‌م سێ خاڵه‌ لەبیربکەیت

  • 12/02/2021

    دەزانی بۆچی منداڵەکەت کەم دەخوات وتوڕەیە و بیانوو دەگرێت؟

  • 31/01/2021

    چ كاتێك پێویسته‌ ئاو به‌منداڵ بدرێت؟

  • 28/01/2021

    ئەم شێوازە لەگەڵ مناڵەکەت تاقیبکەرەوە و سەرکەوتنی مسۆگەر بکە

  • 24/11/2020

    کاریگەریە نەرێنیەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر هاوسەرگیری و تەڵاق

سەرەتا