29/03/2021
3490 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: لە‌دوو هە‌فتە‌ی ئایندە‌دا ڕێژە‌کان زۆر بە‌رزدە‌بنە‌وە
په‌یام
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام
بێت زە‌نگی مە‌ترسی زۆر نزیکە، ده‌شڵێت لە‌دوو هە‌فتە‌ی ئایندە‌دا ڕێژە‌کانی
توشبوون به كۆرۆنا زۆر بە‌رزدە‌بنە‌وە.
له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەکردووه لێدانی زە‌نگی مەترسیدار
بۆ دۆخی خراپی تەندروستی سەبارەت بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان لەسەر کات وەستاوە، لەو
ڕوەوە دەڵێت،"ئە‌وە کە‌وتۆتە‌وە سە‌ر کات کە‌ناتوانم بڵێم بە‌یانی یان دوو
بە‌یانییە بە‌ڵام تە‌نها ئە‌وە هە‌یە بە‌ردە‌وام بوون لە‌م شێوازی مامە‌ڵە و قە‌رە‌باڵغی
و هاتوچۆ و کاڵ و کرچی لە‌جێبە‌جێکردنی ڕێنماییە‌کان کە‌جێبە‌جێ ناکرێت، ئە‌وە‌تا
من لە‌شوێنێک ئیشم هە‌یە و پیاسە‌دە‌کە‌م لە‌سە‌د کە‌س پێنج کە‌سم نە‌بینیووە بە‌ماسکە‌وە
لە‌بە‌رئە‌وە بە‌ڕاستی مە‌ترسی نزیکدە‌بێتە‌وە و لە‌نزیکبوونە‌وە‌دایە بە‌ڵام
ناتوانم بڵێم لە‌فڵان ڕۆژدایە."
وتیشی،"ئە‌گە‌ر ئە‌مشێوازە بە‌ردە‌وام زە‌نگی
مە‌ترسی زۆر نزیکە، واتە من پێشبینی دە‌کە‌م نە‌گە‌ینە ڕە‌مە‌زان واتە لە‌دوو
هە‌فتە‌ی ئایندە‌دا ڕێژە‌کان زۆر بە‌رزدە‌بنە‌وە بۆ زانیاریش ئە‌و ڕێژانە‌ی کە‌بڵاودە‌کرێتە‌وە
هە‌ر ئە‌وە نییە ئە‌وە تە‌نها ئە‌وانە‌ن کە‌هاتووچۆی سە‌نتە‌رە‌کانی حکومە‌ت دە‌کە‌ن
لە‌نە‌خۆشخانە‌کان و تاقیگە‌کان خە‌ڵکی زۆری دیکە‌ش هە‌یە کە‌دە‌چنە کلینکە تایبە‌تە‌کان
نیشانە‌کانیان وە‌کو پێویست نییە و کە‌مە ماینە‌رە بە‌ڕاستی لە‌بە‌رئە‌وە ناچنە
نە‌خۆشخانە‌کان و خۆیان تۆمارناکە‌ن و لە‌ماڵە‌وە‌ن."
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تاكه،
بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، "گە‌ورە‌ترین
کێشە لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی باڵا ئێمە وە‌کو بڕیاردە‌ر نیین ئێمە پێشنیار دە‌کە‌ین
لە‌سە‌ربنە‌مای ئامار و بارودۆخە‌کە‌ی کە‌هە‌یە بە‌ڵام ئە‌وە‌ی کە‌بڕیار دە‌دات لیژنە‌ی
باڵایە، دووە‌م گرفتە‌کە لە‌وە‌دا بوو کە ئە‌م حاڵە‌تە زۆری خایاند و هاوڵاتیانی
ئێمە بە‌جۆرێک بۆچونیان وایلێهاتبوو کە‌ئیتر تە‌واو کۆرۆنا هە‌ر بوونی نییە چونکە
خە‌ڵکێکی زۆری تووشکردووە و کە‌س نە‌ماوە تووش نە‌بێت و جارێکی تر نایە‌تە‌وە
واتە ئە‌مانە بوون کە‌لایە‌نە دە‌رونیە‌کە‌ی هاوڵاتیانن بە‌شێوازێکی گشتی بۆنموونە
فڵان شار دە‌یە‌وێت ئە‌وە‌بکات لە‌ڕێگە‌ی کە‌ناڵە‌کانی ڕاگە‌یاندنە‌وە بینرا ئە‌م
نە‌ورۆزە نە‌ورۆزی کۆرۆنا نە‌بوو بە‌ڵکو نە‌ورۆزی ساڵانێک بوو نە‌ک کۆرۆنا کە هیچ
کێشە‌یە‌ک بوونی نە‌بووە."
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
حكومه‌تی هه‌رێم، ڕێژه‌ی توشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا "كۆڤید" به‌خێرایی
له‌و هه‌ڵكشاندایه و به‌رده‌وامیش رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات به پابه‌ندبوون به
رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە