پێش 2 هەفتە 722 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ و خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن بپارێزه‌

په‌یام

کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لەچالاکییەکانی کرداری هەرس، هەربۆیە پێویستە بەشێوەیەکی باش پارێزگاری لێبکەیت و هەمووان پەیڕوەی ئه‌م خاڵانه‌ بکەین بەتایبەتی توشبوانی نەخۆشی کۆڵۆن.

ئەوکەسانەی توشی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بەبونی هەوا دەکەن لەناو ورگ و گەدەیان هەڵدەئاوسێت و توشی قەبزی یان سکچون دەبن و ئازارو غازاتیان بۆ دروستدەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.

 

ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی کۆڵۆن

 - خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراکیەکان، بەبڕی کەم بەجۆرێک ئازاری گەدەت نەدات.
-  ئەنجامدانی وەرزش، باشترین هەنگاوەکانی ژیانە کەچارەسەری زۆر نەخۆشیە، کۆڵۆنت چالاک دەکات.
- دورکەوتنەوە لەدڵەڕاوکێ و توڕەیی و خەمۆکی.
- خواردنەوەی شۆربای سەوزەو چای ڕووەکی، وەک چای سەوز یان زەنجەبیل.
- کەمکردنەوەی خواردنەوەی کافاینەکان وەک چا، قاوە، خواردنەوە گازیەکان.
- خواردنەوەی ئاو لەوکاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەک پێش ژەمی نانخواردن یان چەند کاتژمێرێک دوای نانخواردن، تا یارمەتی چالاککردنی کۆڵۆنت بدات.

پڕۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی‌
پسپۆری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌، نه‌شته‌رگه‌ری‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس و جگه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی گۆشتی سوور ئه‌م زیانانه‌شی هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سكچوون و جۆره‌كانی و هۆكاره‌كانی توشبوون

  • پێش 2 هەفتە

    دووكەڵی جگەرە شێرپەنجەی ئەندامەكانی سەر و مل مەترسیدارتر دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    ئایا تۆ ئه‌م گرنگییەی شیردانی سروشتی ده‌زانیت بۆ خانمی شیرده‌ر؟

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێبكه‌ و خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆڵۆن بپارێزه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌و منداڵانه‌ی ژه‌می به‌یانی ناخۆن، مه‌ترسی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ و بۆری خوێنه‌كانیان هه‌یه‌

  • پێش 2 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی سترێس یان سه‌رئێشه‌ی دڵه‌ڕاوکێ

سەرەتا