21/03/2021
296 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل...39 ههفتهیه ئۆپۆزسیۆن دژی بنیامین ناتانیاهۆ خۆپیشاندان ئهنجام دهدات
پهیام
بەرلە هەڵبژاردنەکانی
٢٣ی ئادار، هەزاران کەس خۆپیشاندانیان دژبە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین
ناتانیاهو ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لەبەردەم
پەرلەمانی ئیسرائیل گردبوونەوە و بەرەو بینای سەرۆکایەتی وەزیران لە قودسی خۆرئاوا
رێپێوانیان سازکرد.
لە خۆپیشاندانەکەدا کە
زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەشداریان کردبوو، تیایدا لە پاڵ ئاڵای ئیسرائیل ئاڵای رەشیش
بەرزکرایەوە.
خۆپیشاندەران تیشێرت و دەمامکێکیان بەستبوو کە لە سەریان نووسرابوو ''سەرۆکوەزیرانی
تاوانبار'' و ناو بە ناو هوتافیان دژبە بێنیامین ناتانیاهو دەگووتەوە.
ئەوەی بووە مایەی سەرنج
بوونی قەرەباڵغی خۆپیشاندانەکە بوو لە پێش ئەو هەڵبژاردنەی رۆژی سێشەممە لە ئیسرائیل
ساز دەکرێت.
پۆلیس رێوشوێنی توندوتۆڵی
گرتەبەر و تەواوی ئەو رێگایانەی داخست کە دەچوونە ئەو مەیدانەی خۆپیشاندانەکەی تیادا
بەڕێوەدەچوو.
لە ئیسرائیل ئۆپۆزسیۆن
٣٩ هەفتەیە خۆپیشاندان دەکات دژبە بێنیامین ناتانیاهو و داوا دەکات بەهۆی دۆسیەی گەندەڵی
و باش بەڕێوەنەبردنی قۆناغی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەستلەکاربکێشێتەوە.
لە ماوەی دوو ساڵدا، ئەوە
بۆ جاری چوارەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئیسرائیل ساز دەکرێت و تیایدا زیاتر لە شەش
ملیۆن ٣٠٠ هەزار دەنگدەر لە ٢٣ی ئاداردا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بێنیامین ناتانیاهو دەیەوێت
هەڵبژاردنەکە بباتەوە و دەستی بەهێز بێت لە دۆسیەی گەندەڵیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە