20/03/2021 481 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ و بەرشە بە دوو ڕێگای جیاواز کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی چامپیۆنسلیگ دەکەن

پەیام سپۆرت

هەردوو یانە مێژووییەکەی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید و  بەرشەلۆنە بە دوو ڕێگای جیاواز هەوڵی گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆڕتمۆند دەدەن.

 

 ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە هەواڵێکی تایبەتدا ئاشکرای دەکات، خوان لاپۆرتای سەرۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێگەی دۆستایەتی تایبەتییەوە پەیوەندی بە مینۆ ڕایۆلای بریکاریکارەکانی هالاندەوە کردووە، تا ئەوەی نرخی یاریزانەکە لە مێرکاتۆی هاوینەدا بزانێت.

هەر سەبارەت بەو یاریزانە لاوە، ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لە هەواڵێکدا ئاماژە بەوە دەکات، خوسیە فیلێکس دیازی بەرپرس لە کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی ئیدارەی یانە ئەڵمانییەکەوە کردوو تا ئەوەی زانیاری سەبارەت بە فرۆشتنی هالاند بزانن.


لە هاوینی ڕابردوودا ڕایۆلای بریکاری یاریزانەکە ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت یاریزانێکی گەورە وەک دیاری پێشکەش بە ڕیاڵ مەدرید بکات و بۆ ئەو یانەیەیی بگوازێتەوە، بەڵام سەرەتایی ئەم مانگە لاپۆڕتا توانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە بباتەوە و ئەو سەرۆکە نوێیەش پەیوەندییەکی دۆستانەی مێژووی لەگەڵ ڕایۆلا هەیە و پێدەچێت هاوکێشەی گواستنەوەی هالاند بگۆڕێت.

هالاند لەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ لە کۆی شەش یاری توانیوێتی ١٠ گۆڵ تۆمار بکات و لە خولی ئەڵمانیش بە ٢٠ یاری خاوەنی ١٩ گۆڵ و پێنج ئاسیستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئیسپانیا لەسەر دەمەقاڵێی نێوان یەماڵ و کارڤاخاڵ قسەی خۆی کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بە دڵخۆشییەوە گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چیزنی هۆکاری گەڕاندنەوەی لێدانە سزاکەی مباپێ ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    لامین یەماڵ بە هۆکاری بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید دانراوە

  • پێش 2 هەفتە

    ئالۆنسۆ بەر ڕەخنە دەدرێت

  • پێش 3 هەفتە

    لیستی 10 لەو ڕاهێنەرانە بڵاو دەبێتەوە کە زۆرترین مووچە لە هەڵبژاردەکان وەردەگرن

  • پێش 3 هەفتە

    سلۆت جیاوازییەکی تیپەکەی بەراورد بە وەرزی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    دادگای ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

سەرەتا