20/03/2021 1291 جار خوێنراوەتەوە

عەبدوڵای مەلا نوری: چارەسەرى کێشەی بودجەو موچەی هەرێم یەک شتە، کە نەکراوە!

پەیام

لە نووسینێکدا لە فەیسبووکى خۆى عەبدوڵای مەلا نوری پەرلەمانتارى پێشووترى کوردستان دەڵێت "چارەسەرى کێشەی بودجەو موچەی هەرێم تەنها و تەنها یەک شتە، کە نەکراوە! ئەویش ئەوەیە بودجەو موچەی خەڵکی کوردستان دوور بخرێتەوە لە ململانێی نێوان سیاسیە پیسخۆرەکانی هەرێم و بەغدا".

ئاماژەى بەوەشکردووە: "لە رێککەوتنەکەدا نووسراوە ئەگەر هەرێم پابەندی رێکەوتنەکە بوو، ئەوا بەغداش مافی هەرێم دەنێرێ! کەواتە ئەگەر پیسەخۆرەکانی لای خۆمان پابەند نەبوون، ئەوا پیسخۆرەکانی بەغداش دیسان بودجەو موچەی خەڵکی هەرێم نانێرن".

دەقى نووسینەکە:-

چارەسەرى کێشەی بودجەو موچەی هەرێم تەنها و تەنها یەک شتە، کە نەکراوە!
ئەویش ئەوەیە بودجەو موچەی خەڵکی کوردستان دور بخرێتەوە لە ململانێی نێوان سیاسیە پیسخۆرەکانی هەرێم و بەغدا.
بە جۆرێک لە هەمو حاڵەتێکدا، مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک بەسڕەو رومادی و نەجەف بدرێت، (ئەمەش لە دەستوردا چەسپێنراوە)
نەک ئەوەی هەرکات پیسخۆرەکانی هەرێم ئامادە نەبون نەوت رادەست بکەن، بەغداش یەکسەر موچەکە راگرێت.

لە کۆتایی بە ناو رێکەوتنەکەی ئەمڕۆدا نوسراوە: ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکە بو، ئەوا حکومەتی بەغداش مافی هەرێم دەنێرێ!
کەواتە ئەگەر پیسەخۆرەکانی لای خۆمان پابەند نەبون، ئەوا پیسخۆرەکانی بەغداش دیسان بودجەو موچەی خەڵکی هەرێم نانێرن،
لە ساڵانی رابردوشدا هەمان ئەم رێکەوتنە ئەکرا، (لە گەڵ هەندێک جیاوازی لە ژمارەکاندا) بەڵام جێبەجێ نەدەکرا.

ئەوەی کراوە درێژکردنەوەی دۆخی قەیرانە نەک رێکەوتن، وە مایەی شانازی نیە بۆ هیچ لایەک و حەق نیە بۆ فریودانی خەڵک و بانگەشەی هەڵبژاردن بە کار بهێنرێ.
خۆ حەق نیە خەڵکیش فریو بخوات و هیچ هیوایەکی لە سەر هەڵچنن.

عەبدوڵای مەلا نوری

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەم هەفتەیەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم كۆ نابێتەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. مامۆستا عەبدوڵڵای هەنجیرەكە كۆچی دوایی كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: ئەو کەسانەى كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتۆتەوە چەند ڕۆژێكیان لەبەردەمدا ماوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەوە شەش ڕۆژ لە ناوەندەکانى خوێندن لە هەرێم پشوو دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارتى بۆ بانگەشەى حزبەکەى بەردەوامە لە داخستنى دەرگاى قوتابخانەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای دوو ساڵ و نیو یەكەم فڕۆكەی توركیا لە سلێمانی نیشتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لە كاندیدەكانی كۆمەڵ حەوت ساڵە لەسەر وتنی ڕاستی لە وتاردان دوور خراوەتەوە

سەرەتا