16/03/2021 996 جار خوێنراوەتەوە

کاریگەریە نەرێنیەکانی هاوارکردن بەسەر منداڵ و ڕیگە چارە

په‌یام

منداڵان بەهۆی کەمی ئەزموون و تەمەنیانەوە ڕیگەی ڕاست و دروست بۆ ئەنجامدانی کارەکان نازانن . زۆر جار هەندێک هەڵە و هاروهاجی دەکەن کە دەبنە مایەی تووڕە بوونی دایک و باوکان، لە بەرامبەریشدا دایک و باوکان کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن و دەنگ بەسەر منداڵەکانیان بەرز دەکەنەوە، بێئاگا لەوەی کە چ کاریگەریەکی نەرێنی دەخاتە سەر منداڵەکە.گرنگتینیان ئەمانەن.

١:باوەڕبەخۆ نەبوون: ئەو منداڵانەی کە زۆر دەنگیان بەسەردا بەرز دەکرێتەوە هەست دەکەن هیچ بەهایەکیان نیە .

٢: ترس: هاوار بەسەر داکردن منداڵی ترسنۆک و شەرمن دروست دەکات کە بەئاسانی ناتوانن هاوڕێ بدۆزنەوە.

٣:شەڕانگێزی: ئەو منداڵانە کاتێک دەگەنە تەمەنی ٤ – ٥ سێ‌ڵی دەبە کەسانێکی شەڕانگێز و هەوڵ دەدەن بۆشایی کەسایەتی منداڵانی تر داگیر بکەن.

٤: چڕبوونەوەی کێشەکانیان : ئەم جۆرە منداڵانە لە چارەسەرکردنی کێشانەکانیان دەستەوەستانن و ناتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن.

ئەگەر هاوارت کرد ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە

١: ئەوە بۆ منداڵەکەت ڕوون بکەرەوە کە هەندێ جار لە توانەی خۆت دەردەچیت و داوای لێبوردنی لێ بکە.

٢: لە کاتی هاوار کردن قسەیەک مەکە کە ئازاری دەروونی بدات، بۆی ڕوون بکەرەوە کە هاوارکردنەکە بەرامبەر کارە نەشیاوەکەیە نەک خوودی منداڵەکە.

٣: کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەت کێشەتان دەبێت لای منداڵەکانتان کێشەکانتان باس مەکەن و هاوار مەکەن .

٤: زۆرجار هاوار کردنی تۆ دەبێتە هۆی منداڵەکەشت هاوار بکات. لێرەدا زۆر پێویستە کە خۆت بهێنیتە ڕیزی منداڵەکەت و بە نەرمی قسەی لەگەڵ دا بکەیت.

لە جیاتی هاوار کردن ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە

١:خۆشەویست خۆتی بۆ دەرببڕە، با بزانێت کە خۆشت دەوێت و شانازی پێوە دەکەیت.

٢: پێیان بڵێ کە هەڵە کردن کارێکی ئاسایی و وایان لێدەکات فێربن.

٣: با منداڵەکانت بزانن کە تۆ یارمەتی دانی ئەوانت پێخۆشە.

٤: هانی منداڵەکت بدە کە لە ‌هەڵەکانیەوە فێر ببێت.

ئازاد جه‌لال - ڕێنماییكار و ڕاوێژكاری خێزانى

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 06/05/2024

    پزیشکێکی پسپۆڕی دەرونی: تۆ دەتوانیت ڕێگری بکەیت لە خۆکوژی

  • 25/03/2024

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/02/2024

    رێنمایی بۆ خەوێکی تەندروست

  • 23/08/2023

    چۆن منداڵەکانمان بپارێزین لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان

  • 20/07/2023

    چی کاتێک پێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت؟

  • 12/06/2023

    زیاترله‌ سێیه‌كی گه‌نجانی‌ ئه‌ڵمانیا توندوتیژییان دژی‌ ژنان ئه‌نجامداوه‌

  • 09/01/2023

    چۆن مامەڵە لە گەڵ منداڵان لە قۆناغی باخچەی ساوایان بکەین؟

  • 03/12/2022

    ئەنجامدانى توندوتیژی دژی ئافره‌تان خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

سەرەتا