پێش 2 هەفتە 368 جار خوێنراوەتەوە

نیشانەو دەرکەوتەکانی کەمی ڤیتامین سی

په‌یام

ڤیتامین C کە بە (Ascorbic acid) ناسراوە لە ئاودا دەتوێتەوە و لە لەشدا خەزن نابێت،لەش لە ڕێگای خواردنەوە بەتایبەتیش سەوزە ،میوەی ترش، دەستیدەکەوێت.
ئەم ڤیتامینە بەشدارە لە دروستبوونی کۆلاجین ، بۆریەکانی خوێن، پێست ھەروەھا پارێزگاری لە ئێسکیش دەکات ھەربۆیە بە یەکێک لە ڤیتامینە گرنگەکان دادەندرێت.

نیشانەو دەرکەوتەکانی کەمی ڤیتامین سی:

- خوێن بەربوونی لوت ( لوت پژان).
- بەدھەرسی و ناڕەحەتی گەدە
- کەمبوونەوەی بەرگری لەش
- قڵشان و ووشک بوونەوەی پێست
- ھەوکردنی لێوەکان و پووک
- درەنگ چاکبوونەوەی برین
- دەرکەوتنی پەڵەی شینی سەرپێست
- وەرینی و زەعیف بوونی قژە سەر
- ئازاری جومگە و ماسولکەکان
- نەخۆشی ئەسکەرپۆت Scurvy کە زۆرێک لە نیشانەکانی پێست و پووکی تیا بەدیاردەکەوێت.

سەرچاوەکانی ڤیتامین سی:
- لیمۆ و پڕتەقاڵ
- کێوی و شیلک
- بیبەری سور و سەوز
- تەماتە
- برۆکلی ، قەڕنابیت 
- سپیناخ ، کەلەرم، گەڵای شێلم


دكتۆرهەرێم که‌ریم ئه‌حمد 
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م..سه‌رۆكایه‌تی دوو وڵاتی كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌ندروستی و خاوێنی خۆراك

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م ڕێگانه‌ چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری ددانت بكه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م خواردنانه‌ كۆلیسترۆڵی خراپ له‌خوێندا دابه‌زێنه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ 10 شاری گه‌وره‌ی جیهان ژێر ئاو بكه‌ون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكه‌كان و كتێبه‌كانیان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی شه‌كر مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌مساڵدا زیاتر له‌ ٧٢ هه‌زار رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن روویداوه‌

سەرەتا