پێش 2 هەفتە 303 جار خوێنراوەتەوە

كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

په‌یام

پێگه‌ی Let's Go Digital بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه كۆمپانیای به‌ناوبانگی Xiaomi چینی  گه‌شه‌‌ به‌ مۆبایلێك ده‌دات پێویستی به‌ بارگاوی كردنه‌وه‌ی كاره‌بایی نییه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ووزه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌ دزه‌پێكراوه‌كان،كۆمپانیای Xiaomi له‌ ساڵی 2018وه‌ پلانی ئه‌م داهێنانه‌ی تۆماركردووه، كه‌ په‌ره‌ به‌جۆرێك مۆبایلی نوێ ده‌دات، ڕووپۆش كراوه‌ به‌ پارچه‌ی بچوكی "ووزه‌ وه‌رگر له‌خۆر"بۆ ده‌ستگه‌وتنی ووزه‌ی كارپێكردنی له‌خۆره‌وه‌.

ئه‌م مۆبایله‌ تازه‌یه‌ شاشه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه‌ تێكڕای به‌كارهێنانی ووزه‌ی كه‌مترین بڕه‌بێت به‌به‌راورد به‌بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی مۆبایله‌كانی تر سه‌رفی ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی شێوه‌ی مۆبایله‌كه‌شه‌وه‌، وابڕیاره‌ به‌شێوه‌یه‌ك دروستبكرێت كه‌ دژی ئاو و شێ بێت و په‌نجه‌مۆری ناسه‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ جێگیربكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ته‌كنیكی تێدا به‌كاردێت كه‌ دۆستی ژینگه‌بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا كەس هەیە هاك نەكرێت؟ بابەتێك پێویستە هەمووتان بیخوێننەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیای هواوی سیستەمە نوێیەکەی راگەیاند بۆ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانی

  • پێش 2 هەفتە

    ‏كۆمپانیای كانون كامێره‌یه‌كی سه‌یر به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمپانیایه‌كی چینی مۆبایلێك دروست ده‌كات پێویستی به‌بارگاوی كردنه‌وه‌ نابێت

  • پێش 3 هەفتە

    فه‌یسبوك په‌ره‌ به‌ پۆرتاڵی زیره‌ك ده‌دات

  • پێش 3 هەفتە

    بۆچی ئایفۆن بە مۆبایلێکی نموونەی دادەنرێت؟

  • پێش 3 هەفتە

    چییە؟ Software Piracy ئایا ده‌زانی‌

سەرەتا