11/03/2021 375 جار خوێنراوەتەوە

هۆكاره‌كانی قەبزی لە منداڵاندا چین؟

قەبزی لە منداڵاندا کێشەیەکی بەربڵاوە لە منداڵاندا.

نیشانەکانی:

١-کردنی پیسایی کەمتر لە سێجار لەهەفتەیەکدا.

٢-پیساییەکەی ڕەق و ووشک ئەبێت،بەناڕەحەت بۆی ئەکرێت.

٣-ئازار لە کاتی پیسایی کردندا.

٤-ئازاری گەدە.

٥-کەمێک پیسایی شل بە جلی ژێرەوەی ئەبێت.

٦-لەوانەیە خوێن بە پیساییەکەوە بێت.

هۆکارەکانی:

١-پیسایی هەڵگرتن واتە درەنگ کردنی پیسایی ئەویش ئەگەر ترسی لەتەوالێت هەبێت یان خەریکی یاری کردن بێت و مەبەستی بێت کە یاریەکەی نەپچڕێنت یان لە دەرەوە بێت و نەیەوێت پیسایی لە تەوالێتی دەرەوە بکات.

٢-سەرەتای فێرکردنی تەوالێت

هەندێکجار دایک و باوک هەوڵ ئەدەن منداڵەکەیان لەتەمەنێکی بچووک فێری تەوالێت بکەن ئەمەش وا ئەکات منداڵەکە ترسی لەتەوالێتەکە هەبێت و پیساییەکەی هەڵبگرێت.

٣-گۆڕینی خواردن بەتایبەت بۆ ئەو خواردنانەی کە فایبەریان کەمە.

٤-گۆڕینی ستایلی ژیان بۆ نمونە ئەگەر لەسەفەردا بێت،یان سترێسی هەبێت یان سەرەتای دەستپێکردنی دەوامی خوێندنگا.

٥-بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە وا ئەکات منداڵەکە تووشی قەبزی بکات.

٦-هەندێکجار هەستیاری بە پڕۆتینی مانگا قەبزی درووست ئەکات.

٧-لەوانەیە لە خێزانەکەیاندا قەبزی هەبێت یان بە منداڵی هەیان بووبێت.

٨-لەوانەیە منداڵەکە کێشەی لە کۆئەندامی هەرسدا هەبێت وەک تەسکی کۆم یان کێسەی هەرسی هەبێت.

د.پشدەر عه‌بدوڵا ئیسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەحۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەی باشترین کاتە بۆ وه‌رزش له‌ مانگی ره‌مه‌زان دا؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌و هۆکارانه‌ی وا ده‌کات رۆژانه‌ لە مانگی رەمەزاندا ماست بخۆێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    کام خواردن گونجاوە بۆ پارشێوان؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دکتۆر عەبدولواحید باس لە سودە تەندروستییەکانی شیر دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    سه‌رئێشه‌ی کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان

  • پێش 1 هەفتە

    کۆرۆنای درێژخایەن چیمان پێدەڵێت؟

  • 15/03/2021

    چۆن هاوکاری توشبووان بە نەخۆشی دەروونی بکەین؟

  • 11/03/2021

    هۆكاره‌كانی قەبزی لە منداڵاندا چین؟

سەرەتا