06/03/2021
346 جار خوێنراوەتەوە
دوای فه‌یسبووك و ئینیستاگرام، (یوتوب)یش ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی سه‌ر به سوپای میانماری سڕكرد
پەیام
ماڵپه‌ڕی كۆمەڵایه‌تی یوتبوب ڕاگرتنی پێنج كه‌ناڵی سه‌ر به سوپای كوده‌تاچی میانماری له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند پاساوی ئه‌و هه‌نگاوه‌یشی بۆ "پێشێلكردنی پێوه‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه و مه‌رجه‌كانی خزمه‌تگوزاری" گێڕایه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی یوتوب دوای ئه‌و كوده‌تایه هات كه سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو سوپای ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر حكومه‌تی مه‌ده‌نییدا كردی.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یوتوبدا ئاماژه به‌وه دراوه "به‌پێی پێوه‌ره‌كانی یوتوب ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی وڵاتی میانماریان سڕ كردووه و چه‌ندین پارچه ڤیدیۆیشیان لابردووه".
له 25ی مانگی ڕابردووش‌دا و وه‌ك هه‌نگاوێكی له‌ناكاوی تایبه‌ت به كوده‌تای ئه‌و وڵاته، كۆمپانیای فه‌یسبووك و ئینیستاگرامیش سه‌رجه‌م ئه‌ژماره‌كانی سه‌ر به سوپای میانماریان سڕ كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە