06/03/2021
396 جار خوێنراوەتەوە
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی 10 ساڵی ڕابردوو زیانی زیاتر له دوو تڕلیۆن دۆلاری له سوریا داوه
پەیام
به‌پێی ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ماوه‌ی یه‌ك ده‌یه له شه‌ڕ و قه‌یرانی سیاسیی‌دا، وڵاتی سووریا زیانی زیاتر له دوو تڕلیۆن دۆلاری به‌ر كه‌وتووه.
رێكخراوی مرۆیی مه‌سیحی (وۆرڵد فیژن ئینته‌رناشناڵ) و كۆمپانیای ڕاوێژكاری "فۆڕتنه‌ر ئیكۆنۆمیك" لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و زیانه ماددییانه كردووه كه له 15ی ئاداری 2011وه تا ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆوه به‌ر سووریا كه‌وتوون.
ئه‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه نیشانی ده‌ده‌ن "سوریا له‌ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا زیاتر له دوو تڕلیۆن و 100 ملیار دۆلار زیانی ئابووری به‌ر كه‌وتووه".
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مڕۆش شه‌ڕ له سوریا بوه‌ستێندرێت، زیانه ئابوورییه‌كان تا ساڵی 2035 ده‌گه‌نه حه‌وت تڕلیۆن و 100 ملیار دۆلار.
له ڕووی زیانی گیانییشه‌وه، ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراو و كۆمپانیایه ده‌ڵێ: زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س كه 55 هه‌زاریان منداڵن له شه‌ڕی نێوخۆی سوریا-دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌روو 13 ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە