06/03/2021
242 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئیسرائیل له پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كانی عیراقه‌وه‌یه
پەیام
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایدهگهنێت قه‌واره‌ی ئیسرائیل له پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كانی عیراقه‌وه‌یه، بەڵام ده‌یداته پاڵ ئێران.
سه‌عید خه‌تیبزاده وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تاران به هیچ شێوه‌یه‌ك له پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌ده‌وه نیه و سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به‌وكاره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
به وته‌ی خه‌تیبزاده: هه‌موو كاره تێكده‌ره‌كان له ناوچه‌كه‌دا ئیسرائیل ده‌ستی تێدا هه‌یه و بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی تێكدانی خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست، كاره‌كانیشی ده‌خاته پاڵ ئێران
ئه‌م لێدوانه‌ی خه‌تیبزاده له دوای ئه‌وه دێت ڕۆژی چوارشه‌ممه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نباری عیراق بۆردومانكرا و دواتر ئه‌مریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی ئێران كرد كه له پشت هێرشه‌كه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە